په‌سنییه‌كان 3
3
په‌سنیه‌كی داویده كاتێ له ڕووی ئه‌بشالۆمی كوڕی هه‌ڵات.
1 ئه‌ی په‌روه‌ردگار، دوژمنانم چه‌ند زۆرن! چه‌ند زۆرن له دژم هه‌ستاون.
2 زۆر كه‌س له‌باره‌ی منه‌وه ده‌ڵێن: “خودا ڕزگاری ناكات”. سیلاه.
3 به‌ڵام تۆ ئه‌ی په‌روه‌ردگار، قه‌ڵغانی منیت، شكۆمه‌ندیی منیت و سه‌رم به‌رز ده‌كه‌یته‌وه.
4 به ده‌نگم هاوار بۆ په‌روه‌ردگار ده‌كه‌م، ئه‌ویش له كێوی پارسا‌ی خۆیه‌وه وه‌ڵامم ده‌داته‌وه. سیلاه.
5 ڕاكشام و خه‌وتم، به‌ئاگاهاتمه‌وه چونكه په‌روه‌ردگار پشتوپه‌نامه.
6 له ده‌یان هه‌زاری ئه‌و گه‌له ناترسم ئه‌وانه‌ی ده‌وریان گرتووم.
7 ڕاپه‌ڕه ئه‌ی په‌روه‌ردگار! ڕزگارم بكه خودایه! چونكه تۆ له بناگوێی دوژمنه‌كانی منت دا و كه‌ڵبه‌ی به‌دكارانت وردوخاش كرد.
8 ڕزگاری له په‌روه‌ردگاره‌وه‌یه، با داڕشتت له‌سه‌ر گه‌له‌كه‌ت بێت. سیلاه.
നിലവിൽ തിരഞ്ഞെടുത്തിരിക്കുന്നു:
په‌سنییه‌كان 3: PNTZS
ഹൈലൈറ്റ് ചെയ്യുക
പങ്ക് വെക്കു
പകർത്തുക
നിങ്ങളുടെ എല്ലാ ഉപകരണങ്ങളിലും ഹൈലൈറ്റുകൾ സംരക്ഷിക്കാൻ ആഗ്രഹിക്കുന്നുണ്ടോ? സൈൻ അപ്പ് ചെയ്യുക അല്ലെങ്കിൽ സൈൻ ഇൻ ചെയ്യുക
© Bible Society in Lebanon (2017)
کۆمەڵگەی پەرتووکی پیرۆز لە لوبنان ٢٠١٧