په‌سنییه‌كان 1
1
1 به‌خته‌وه‌ری بۆ ئه‌و پیاوه‌ی به‌پێی ڕاوێژی به‌دكاران ناڕوات و له ڕێگای گوناهباران ڕاناوه‌ستێت و له نیشتنگه‌ی گاڵته‌جاڕان دانانیشێت.
2 به‌ڵكو به ته‌وراتی په‌روه‌ردگار دڵی شاده، شه‌و و ڕۆژ له ته‌ورات ورد ده‌بێته‌وه.
3 وه‌ک دره‌ختێكه كه له‌ده‌م جۆگه‌ی ئاو چێندرابێت و له وه‌رزی خۆیدا به‌رهه‌م بدات و گه‌ڵاكانی نه‌سیسێن، له هه‌موو كاره‌كانی سه‌ركه‌وتوو ده‌بێت.
4 به‌ڵام به‌دكاران وانین، به‌ڵكو وه‌ک كا وان كه با په‌رشوبڵاوی ده‌كاته‌وه.
5 بۆیه نه به‌دكاران له دادوه‌ری ده‌وه‌ستن، نه گوناهبارانیش له كۆڕی خوداناسان.
6 چونكه په‌روه‌ردگار ڕێگای خوداناسان ده‌پارێزێت، به‌ڵام ڕێگای به‌دكاران له‌ناوده‌چێت.
നിലവിൽ തിരഞ്ഞെടുത്തിരിക്കുന്നു:
په‌سنییه‌كان 1: PNTZS
ഹൈലൈറ്റ് ചെയ്യുക
പങ്ക് വെക്കു
പകർത്തുക
![None](/_next/image?url=https%3A%2F%2Fimageproxy.youversionapi.com%2F58%2Fhttps%3A%2F%2Fweb-assets.youversion.com%2Fapp-icons%2Fml.png&w=128&q=75)
നിങ്ങളുടെ എല്ലാ ഉപകരണങ്ങളിലും ഹൈലൈറ്റുകൾ സംരക്ഷിക്കാൻ ആഗ്രഹിക്കുന്നുണ്ടോ? സൈൻ അപ്പ് ചെയ്യുക അല്ലെങ്കിൽ സൈൻ ഇൻ ചെയ്യുക
© Bible Society in Lebanon (2017)
کۆمەڵگەی پەرتووکی پیرۆز لە لوبنان ٢٠١٧