په‌سنییه‌كان 14
14
هی پێشه‌وای گۆرانیبێژانه. په‌سنیه‌كی داویده.
1 نه‌زان له دڵی خۆیدا ده‌ڵێت: “خودا نییه” ئه‌وانه گه‌نده‌ڵن و كرده‌وه‌كانیان گڵاوه، كه‌س نییه چاكه بكات.
2 په‌روه‌ردگار له ئاسمانه‌وه سه‌یری ئاده‌میزادان ده‌كات، تا بزانێت: ئایا كه‌س هه‌یه تێگه‌یشتوو بێت و به‌دوای خودا بگه‌ڕێت؟
3 هه‌موو پێكه‌وه ڕوویان وه‌رگێڕا، هه‌موو گه‌نده‌ڵ بوون. كه‌س نییه چاكه بكات، ته‌نانه‌ت یه‌كێكیش نییه.
4 ئایا گوناهباران نازانن، ئه‌وانه‌ی وه‌ک نان گه‌له‌كه‌ی من ده‌خۆن و له په‌روه‌ردگار ناپاڕانه‌وه؟
5 له‌وێ ترسێكی گه‌وره‌یان لێ نیشت، چونكه خودا له‌نێو كۆڕی خوداناسان ئاماده‌یه.
6 سووكایه‌تی به بۆچوونی هه‌ژار ده‌كه‌ن، چونكه په‌روه‌ردگار په‌ناگای ئه‌وه.
7 با ڕزگاریی ئیسڕائیل له سیهیۆنه‌وه ده‌ربكه‌وێت. كاتێ په‌روه‌ردگار گه‌له‌كه‌ی خۆی له ڕاپێچكراوی ده‌گێڕێته‌وه، یاقوو شاد و ئیسڕائیل دڵخۆش ده‌بێت.
Tällä hetkellä valittuna:
په‌سنییه‌كان 14: PNTZS
Korostus
Jaa
Kopioi

Haluatko, että korostuksesi tallennetaan kaikille laitteillesi? Rekisteröidy tai kirjaudu sisään
© Bible Society in Lebanon (2017)
کۆمەڵگەی پەرتووکی پیرۆز لە لوبنان ٢٠١٧