په‌سنییه‌كان 15
15
په‌سنیه‌كی داویده.
1 ئه‌ی په‌روه‌ردگار، كێ له پارساگای تۆ نیشته‌جێ ده‌بێت؟ كێ له‌سه‌ر كێوی پارسا‌ی تۆ ده‌ژیێت؟
2 ئه‌و كه‌سه‌ی ڕێگای ته‌واو ده‌گرێت و ڕه‌وا به ئه‌نجام ده‌گه‌یه‌نێت، له دڵه‌وه به ڕاستگۆیی قسه ده‌كات و
3 به زمانی بوختان ناكات، كه خراپه له‌گه‌ڵ هاوڕێیه‌كه‌ی ناكات و نزیكه‌كه‌ی شه‌رمه‌زار ناكات،
4 كه به سووكییه‌وه ده‌ڕوانێته خراپه‌كاران و ڕێز له‌وانه ده‌نێت كه ترسی په‌روه‌ردگاریان له دڵدایه. سوێندی خۆی به‌جێ ده‌هێنێت، ئه‌گه‌ر ببێته مایه‌ی زیانیش بۆی.
5 زیوه‌كه‌ی به سوود نادات و به‌رتیل له بێ‌تاوان وه‌رناگرێ. ئه‌وه‌ی ئه‌مانه بكات، تاهه‌تایه جێله‌ق نابێت.
Tällä hetkellä valittuna:
په‌سنییه‌كان 15: PNTZS
Korostus
Jaa
Kopioi

Haluatko, että korostuksesi tallennetaan kaikille laitteillesi? Rekisteröidy tai kirjaudu sisään
© Bible Society in Lebanon (2017)
کۆمەڵگەی پەرتووکی پیرۆز لە لوبنان ٢٠١٧