په‌سنییه‌كان 13
13
هێ پێشه‌وای گۆرانیبێژانه. په‌سنیه‌كی داویده.
1 ئه‌ی په‌روه‌ردگار تاكه‌ی به ته‌واوی له‌بیرم ده‌كه‌یت؟ تا كه‌ی ڕووی خۆتم لێ ده‌شاریته‌وه؟
2 تا كه‌ی ڕۆژانه ده‌روونم پڕ خه‌م بێت و خه‌فه‌ت له‌نێو دڵم كۆبكه‌مه‌وه؟ تا كه‌ی دوژمنم به‌سه‌رمدا زاڵ بێت؟
3 ئه‌ی په‌روه‌ردگار خودایه، سه‌یرم بكه و به ده‌نگمه‌وه وه‌ره. چاوم ڕۆشن بكه‌وه نه‌وه‌ک خه‌وی مه‌رگم لێبكه‌وێت.
4 نه‌وه‌ک دوژمنم بڵێت: “به‌سه‌ریدا زاڵ بووم”. نه‌وه‌ک ناحه‌زه‌كانم به په‌رێشانی من شادمان بن.
5 به‌ڵام من پشتم به میهربانیه‌كه‌ت به‌ستووه، دڵم به ڕزگاری تۆوه خۆشه.
6 سروود بۆ په‌روه‌ردگار ده‌ڵێم، چونكه چاكه‌ی له‌گه‌ڵ كردووم.
Tällä hetkellä valittuna:
په‌سنییه‌كان 13: PNTZS
Korostus
Jaa
Kopioi

Haluatko, että korostuksesi tallennetaan kaikille laitteillesi? Rekisteröidy tai kirjaudu sisään
© Bible Society in Lebanon (2017)
کۆمەڵگەی پەرتووکی پیرۆز لە لوبنان ٢٠١٧