زەبوورەکان 12:74-23
زەبوورەکان 12:74-23 كوردی سۆرانی ستانده‌رد (KSS)
بەڵام خودایە، تۆ هەر لە ئەزەلەوە پاشای منی، دروستکەری ڕزگاریت لە ناوەڕاستی زەوی. تۆ بە هێزی خۆت دەریات شەقکرد، سەری ئەژدیهاکانی دەریات لەسەر ئاو پانکردەوە. تۆ سەرەکانی لیڤیاتانت وردوخاش کرد، کردت بە خۆراکی دڕندە بیابانییەکان. تۆ کانی و جۆگەکانت تەقاندەوە، تۆ ڕووبارە هەمیشە ڕۆیشتووەکانت وشککرد. ڕۆژ هی تۆیە و شەویش هی تۆیە، تۆ ڕووناکی و خۆر‌ت دامەزراند. هەموو سنوورەکانی زەوی تۆ دیارت کردوون، تۆ هاوین و زستانت داهێناوە. ئەی یەزدان، ئەمەت لەبیر بێت، ناحەزان سووکایەتییان پێت کرد، گەلێکی گێل بێ‌زیان لە ناوی تۆ کردەوە. گیانی کۆترەکەت مەکە نێچیری دڕندەکان، هەرگیز ژیانی گەلە چەوسێنراوەکەت لەبیر مەکە. پەیمانی خۆت لەبیر بێت، چونکە هەموو شوێنە تاریکەکانی زەوی بوونە لانەی توندوتیژی. ڕێ مەدە کەسی تێکشکاو بە شەرمەزاری بگەڕێتەوە. با هەژار و کڵۆڵان ستایشی ناوت بکەن. ئەی خودایە، ڕاپەڕە، بەرگری لە مافی خۆت بکە! لەبیرت بێت چۆن گێلەکان بە درێژایی ڕۆژ گاڵتەیان پێت دەکرد. قسەی دژەکانت لەبیر مەکە، ژاوەژاوی نەیارانت کە بەردەوام لە زیادبوونە.
زەبوورەکان 12:74-23 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
به‌ڵام خودایه تۆ هه‌ر له كۆنه‌وه پاشای منی، دروستكاری ڕزگاریت له‌ناوه‌ڕاستی زه‌وی. تۆ به هێزی خۆت ده‌ریات له‌ت كرد. سه‌ری ئه‌ژدیهاكانی ده‌ریات له‌سه‌ر ئاو پانكرده‌وه، تۆ سه‌ری لیڤیاتانت وردوخاش كرد. كردت به خۆراكی گه‌لی بیابان. تۆ كانی و جۆگه‌كانت ته‌قانده‌وه، تۆ ڕووباره هه‌میشه ڕۆیشتووه‌كانت وشككرد، ڕۆژ هی تۆیه و شه‌ویش هی تۆیه. تۆ ڕووناكی و خۆر‌ت ئاماده‌كرد. هه‌موو سنووره‌كانی زه‌وی تۆ دیارت كردوون. تۆ هاوین و زستانت ئافراندووه. ئه‌مه‌ت له بیر بێت: دوژمنان جنێویان به په‌روه‌ردگار دا، گه‌لێكی نه‌زان سووكایه‌تییان به ناوی تۆ كردووه. گیانی كوكوختیه‌كانت مه‌ده زینده‌وه‌ره‌كان، هه‌رگیز ژیانی هه‌ژاره‌كانی خۆت له‌بیر مه‌كه. په‌یمانی خۆت به‌جێ بهێنه، چونكه شوێنه تاریكه‌كانی زه‌وی بوونه لانه‌ی سته‌مكاری. ڕێ مه‌ده كه‌سی تێكشكاو به شه‌رمه‌زاری بگه‌ڕێته‌وه، با هه‌ژار و كڵۆڵان ستایشی ناوت بكه‌ن. خودایه ڕاپه‌ڕه. به‌رگری له مافی خۆت بكه. له‌بیرت بێت چۆن نه‌زانه‌كان به درێژایی ڕۆژ گاڵته‌یان پێت ده‌گرد. قسه‌ی دژه‌كانت له‌بیر مه‌كه، ژاوه‌ژاوی نه‌یارانت كه به‌رده‌وام له زیادبوونه.