لۆگۆی یوڤێرژن
ئایکۆنی گەڕان

په‌سنییه‌كان 12:74-23

په‌سنییه‌كان 12:74-23 PNTZS

به‌ڵام خودایه‌ تۆ هه‌ر له‌ كۆنه‌وه‌ پاشای منی، دروستكاری ڕزگاریت له‌ناوه‌ڕاستی زه‌وی. تۆ به‌ هێزی خۆت ده‌ریات له‌ت كرد. سه‌ری ئه‌ژدیهاكانی ده‌ریات له‌سه‌ر ئاو پانكرده‌وه‌، تۆ سه‌ری لیڤیاتانت وردوخاش كرد. كردت به‌ خۆراكی گه‌لی بیابان. تۆ كانی و جۆگه‌كانت ته‌قانده‌وه‌، تۆ ڕووباره‌ هه‌میشه‌ ڕۆیشتووه‌كانت وشككرد، ڕۆژ هی تۆیه‌ و شه‌ویش هی تۆیه‌. تۆ ڕووناكی و خۆرت ئاماده‌كرد. هه‌موو سنووره‌كانی زه‌وی تۆ دیارت كردوون. تۆ هاوین و زستانت ئافراندووه‌. ئه‌مه‌ت له‌ بیر بێت: دوژمنان جنێویان به‌ په‌روه‌ردگار دا، گه‌لێكی نه‌زان سووكایه‌تییان به‌ ناوی تۆ كردووه‌. گیانی كوكوختیه‌كانت مه‌ده‌ زینده‌وه‌ره‌كان، هه‌رگیز ژیانی هه‌ژاره‌كانی خۆت له‌بیر مه‌كه‌. په‌یمانی خۆت به‌جێ بهێنه‌، چونكه‌ شوێنه‌ تاریكه‌كانی زه‌وی بوونه‌ لانه‌ی سته‌مكاری. ڕێ مه‌ده‌ كه‌سی تێكشكاو به‌ شه‌رمه‌زاری بگه‌ڕێته‌وه‌، با هه‌ژار و كڵۆڵان ستایشی ناوت بكه‌ن. خودایه‌ ڕاپه‌ڕه‌. به‌رگری له‌ مافی خۆت بكه‌. له‌بیرت بێت چۆن نه‌زانه‌كان به‌ درێژایی ڕۆژ گاڵته‌یان پێت ده‌گرد. قسه‌ی دژه‌كانت له‌بیر مه‌كه‌، ژاوه‌ژاوی نه‌یارانت كه‌ به‌رده‌وام له‌ زیادبوونه‌.

وەڵامەکان بۆ فەرمی نووسینەوەی سۆرانی کوردی؟؟؟ ویدیو بۆ په‌سنییه‌كان 74:12-23 شێوەکاری؟؟؟