لۆگۆی یوڤێرژن
ئایکۆنی گەڕان

په‌سنییه‌كان 74

74
هۆنراوه‌یه‌كی ئاسافه‌.
1 خودایه‌ بۆچی تاهه‌تایه‌ ڕه‌تمان ده‌كه‌یته‌وه‌؟ بۆچی تووڕه‌ییت دووكه‌ڵ ده‌كات به‌سه‌ر مه‌ڕی له‌وه‌ڕگاكه‌ت.
2 كۆمه‌ڵی خۆت له‌ بیر بێت، كه‌ له‌ كۆنه‌وه‌ هه‌ڵتبژارد، هۆزی میراتی خۆت كڕییه‌وه‌، ئه‌م كێوی سیهیۆنه‌ كه‌ تیایدا نیشته‌جێ بوویت.
3 هه‌نگاو هه‌ڵبڕه‌ به‌ره‌و وێرانگای جاویدانی. هه‌موو ئه‌و وێرانكاریه‌ی كه‌ دوژمن به‌ پیرۆزگای كرد.
4 ناحه‌زه‌كانت له‌ناوه‌ندی شوێنی چاوپێكه‌وتنی تۆدا نه‌ڕاندیان، ئاڵاكانیان وه‌ک نیشانه‌ چه‌قاند.
5 له‌وانه‌ ده‌چوون كه‌ ته‌وره‌كانیان به‌رزكردۆته‌وه‌، له‌سه‌ر دره‌ختی دارستانه‌كان.
6 به‌ ته‌ور و چه‌كوش تێكیان شكاند. هه‌موو نه‌خشێنراوه‌كان.
7 ئاگریان له‌ پارساگاكه‌ت به‌ردا، خانه‌ی ناوی تۆیان گڵاو كرد.
8 له‌ دڵی خۆیاندا وتیان: “هه‌موویان له‌ناوده‌به‌ین!”. هه‌موو دیدارگه‌یه‌كی خودایان له‌سه‌ر زه‌ویدا سووتاند.
9 په‌رجوه‌كانمان نابینین. هیچ پێغه‌مبه‌رێک نه‌ماوه‌، كه‌سیشمان نازانێت تا كه‌ی؟
10 خودایه‌ تا كه‌ی ناحه‌زان جنێو بده‌ن؟ دوژمن تاهه‌تایه‌ بێزیان له‌ ناوی تۆ بێت؟
11 بۆچی ده‌ستت ده‌گێڕیته‌وه‌؟ ده‌سته‌ ڕاستت له‌ باخه‌ڵت ده‌ربێنه‌ و له‌ناویان ببه‌‌.
12 به‌ڵام خودایه‌ تۆ هه‌ر له‌ كۆنه‌وه‌ پاشای منی، دروستكاری ڕزگاریت له‌ناوه‌ڕاستی زه‌وی.
13 تۆ به‌ هێزی خۆت ده‌ریات له‌ت كرد. سه‌ری ئه‌ژدیهاكانی ده‌ریات له‌سه‌ر ئاو پانكرده‌وه‌،
14 تۆ سه‌ری لیڤیاتانت وردوخاش كرد. كردت به‌ خۆراكی گه‌لی بیابان.
15 تۆ كانی و جۆگه‌كانت ته‌قانده‌وه‌، تۆ ڕووباره‌ هه‌میشه‌ ڕۆیشتووه‌كانت وشككرد،
16 ڕۆژ هی تۆیه‌ و شه‌ویش هی تۆیه‌. تۆ ڕووناكی و خۆرت ئاماده‌كرد.
17 هه‌موو سنووره‌كانی زه‌وی تۆ دیارت كردوون. تۆ هاوین و زستانت ئافراندووه‌.
18 ئه‌مه‌ت له‌ بیر بێت: دوژمنان جنێویان به‌ په‌روه‌ردگار دا، گه‌لێكی نه‌زان سووكایه‌تییان به‌ ناوی تۆ كردووه‌.
19 گیانی كوكوختیه‌كانت مه‌ده‌ زینده‌وه‌ره‌كان، هه‌رگیز ژیانی هه‌ژاره‌كانی خۆت له‌بیر مه‌كه‌.
20 په‌یمانی خۆت به‌جێ بهێنه‌، چونكه‌ شوێنه‌ تاریكه‌كانی زه‌وی بوونه‌ لانه‌ی سته‌مكاری.
21 ڕێ مه‌ده‌ كه‌سی تێكشكاو به‌ شه‌رمه‌زاری بگه‌ڕێته‌وه‌، با هه‌ژار و كڵۆڵان ستایشی ناوت بكه‌ن.
22 خودایه‌ ڕاپه‌ڕه‌. به‌رگری له‌ مافی خۆت بكه‌. له‌بیرت بێت چۆن نه‌زانه‌كان به‌ درێژایی ڕۆژ گاڵته‌یان پێت ده‌گرد.
23 قسه‌ی دژه‌كانت له‌بیر مه‌كه‌، ژاوه‌ژاوی نه‌یارانت كه‌ به‌رده‌وام له‌ زیادبوونه‌.

دیاریکراوەکانی ئێستا:

په‌سنییه‌كان 74: PNTZS

بەرچاوکردن

هاوبەشی بکە

لەبەرگرتنەوە

None

دەتەوێت هایلایتەکانت بپارێزرێت لەناو ئامێرەکانتدا> ? داخڵ ببە