په‌سنییه‌كان 75
75
هی پێشه‌وای گۆرانیبێژانه. له‌سه‌ر ئاوازی: “وێران مه‌كه”. په‌سنیه‌كی ستایشه هی ئاسافه.
1 سوپاست ده‌كه‌ین، سوپاست ده‌كه‌ین خودایه و ناوت نزیكه. باسی كرده‌وه سه‌رسوڕهێنه‌ره‌كانت ده‌كه‌ین.
2 “چونكه كات دیار ده‌كه‌م. به‌ڕاستی دادوه‌ری ده‌كه‌م.
3 كه زه‌وی و هه‌موو دانیشتووانه‌كه‌ی تووانده‌وه. منم كۆڵه‌گه‌كانی ده‌پێوم. سیلاه.
4 به لووتبه‌رزان ده‌ڵێم: شانازی مه‌كه‌ن. به خراپه‌كاران: شاختان به‌رز مه‌كه‌نه‌وه.
5 شاختان به‌ره‌و ئاسمان به‌رز مه‌كه‌نه‌وه و به كه‌للـه ڕه‌قی مه‌دوێن”.
6 چونكه نه له خۆرهه‌ڵات و نه له خۆرئاوا، نه له ده‌شتی چیاكان شانازی نییه،
7 به‌ڵكو خودا دادپه‌روه‌ره. ئه‌م نزم ده‌كات و ئه‌و به‌رزده‌كاته‌وه.
8 چونكه جام به‌ده‌ست په‌روه‌ردگاره‌وه‌یه، پڕه له مه‌یه‌كی ترشاو و تێكه‌ڵاو، له‌مه تێده‌كات. هه‌موو به‌دكارانی سه‌ر زه‌وی تا خڵته‌كه‌ی ده‌یمژن و لێی ده‌خۆنه‌وه.
9 به‌ڵام من تاهه‌تایه ئه‌مه ڕاده‌گه‌یه‌نم. په‌سنی بۆ خوداوه‌ندی یاقوو ده‌ڵێم.
10 هێزی هه‌موو به‌دكاره‌كان ده‌ڕووخێنم، هێزی خوداناسانیش زیاد ده‌كه‌م.
دیاریکراوەکانی ئێستا:
په‌سنییه‌كان 75: PNTZS
بەرچاوکردن
هاوبەشی بکە
لەبەرگرتنەوە
![None](/_next/image?url=https%3A%2F%2Fimageproxy.youversionapi.com%2F58%2Fhttps%3A%2F%2Fweb-assets.youversion.com%2Fapp-icons%2Fckb.png&w=128&q=75)
دەتەوێت هایلایتەکانت بپارێزرێت لەناو ئامێرەکانتدا> ? داخڵ ببە
© Bible Society in Lebanon (2017)
کۆمەڵگەی پەرتووکی پیرۆز لە لوبنان ٢٠١٧