بەڵام خودایە، تۆ هەر لە ئەزەلەوە پاشای منی، دروستکەری ڕزگاریت لە ناوەڕاستی زەوی. تۆ بە هێزی خۆت دەریات شەقکرد، سەری ئەژدیهاکانی دەریات لەسەر ئاو پانکردەوە. تۆ سەرەکانی لیڤیاتانت وردوخاش کرد، کردت بە خۆراکی دڕندە بیابانییەکان. تۆ کانی و جۆگەکانت تەقاندەوە، تۆ ڕووبارە هەمیشە ڕۆیشتووەکانت وشککرد. ڕۆژ هی تۆیە و شەویش هی تۆیە، تۆ ڕووناکی و خۆرت دامەزراند. هەموو سنوورەکانی زەوی تۆ دیارت کردوون، تۆ هاوین و زستانت داهێناوە. ئەی یەزدان، ئەمەت لەبیر بێت، ناحەزان سووکایەتییان پێت کرد، گەلێکی گێل بێزیان لە ناوی تۆ کردەوە. گیانی کۆترەکەت مەکە نێچیری دڕندەکان، هەرگیز ژیانی گەلە چەوسێنراوەکەت لەبیر مەکە. پەیمانی خۆت لەبیر بێت، چونکە هەموو شوێنە تاریکەکانی زەوی بوونە لانەی توندوتیژی. ڕێ مەدە کەسی تێکشکاو بە شەرمەزاری بگەڕێتەوە. با هەژار و کڵۆڵان ستایشی ناوت بکەن. ئەی خودایە، ڕاپەڕە، بەرگری لە مافی خۆت بکە! لەبیرت بێت چۆن گێلەکان بە درێژایی ڕۆژ گاڵتەیان پێت دەکرد. قسەی دژەکانت لەبیر مەکە، ژاوەژاوی نەیارانت کە بەردەوام لە زیادبوونە.
زەبوورەکان 74 بخوێنەوە
گوێگرتن لە زەبوورەکان 74
هاوبەشی بکە
هەموو وەشانەکان بەراورد بکە: زەبوورەکان 12:74-23
ئایەتەکان پاشەکەوت بکە، ئۆفلاین بخوێنەرەوە، سەیری کلیپی فێرکاری بکە و زۆر شتی تر!
ماڵەوە
کتێبی پیرۆز
پلانەکان
ڤیدیۆکان