تتوس 2
2
1 به‌ڵام تۆ، با قسه‌كانت له فێركردنی دروست بوه‌شێته‌وه: 2 با پیره‌مێرده‌كان وریابن، به‌ڕێز و ژیر و دروست بن له باوه‌ڕ و خۆشویستن و دانبه‌خۆداگرتن. 3 هه‌روه‌ها پیره‌ژنه‌كان با ڕه‌فتاریان له‌گه‌ڵ پارسایی بگونجێت، بوختانكه‌ر نه‌بن، خوویان به مه‌ی نه‌گرتبێت، فێركاری چاكه بن، 4 تاكو ئامۆژگاریی ژنه گه‌نجه‌كان بكه‌ن مێرد و منداڵیان خۆشبووێ، 5 ژیر و پاک و به ماڵه‌وه سه‌رقاڵ بن، چاک بن، ملكه‌چی مێرده‌كانیان بن، نه‌وه‌ک كفر به وشه‌ی خودا بكرێت. 6 به هه‌مان شێوه، ئامۆژگاریی گه‌نجه‌كان بكه ژیر بن. 7 له هه‌موو شتێك‌دا ببه نموونه‌یان بۆ چاكه‌كاری، له فێركردندا بێگه‌ردی و ڕێز و دڵسۆزی پیشان بده، 8 قسه‌ت دروست بێت و ڕه‌خنه‌ی لێ نه‌گیرێت، تاكو ناحه‌ز شه‌رمه‌زار بێت، چونكه هیچی خراپ نادۆزێته‌وه له دژتان بیڵێت. 9 با كۆیله‌كانیش له هه‌موو شتێك‌دا ملكه‌چی گه‌وره‌كانیان بن، ڕازییان بكه‌ن، به‌رپه‌رچیان نه‌ده‌نه‌وه، 10 هیچیان لێ نه‌دزن، به‌ڵكو ئه‌وپه‌ڕی ده‌ستپاكی پیشان بده‌ن، تاكو له هه‌موو شتێك‌دا ئامۆژگاریی خودای ڕزگاریده‌رمان بڕازێننه‌وه. 11 چونكه به‌خششی خودا ده‌ركه‌وت كه ڕزگاری پێشكه‌شی هه‌موو خه‌ڵک ده‌كات. 12 ئه‌وه‌ی فێرمان ده‌كات نكۆڵی له خودانه‌ناسی و هه‌وه‌سه‌كانی جیهان بكه‌ین، به ژیری و خوداناسی و خواترسی بژین له‌م ڕۆژگاره‌ی ئێستا، 13 له چاوه‌ڕوانی هیوای داڕشتكراو و ده‌ركه‌وتنی شكۆی خودای مه‌زن و ڕزگاریده‌رمان، ئیشۆعی مه‌سیح، 14 ئه‌وه‌ی بۆ ئێمه خۆی به‌ختكرد، تاكو له هه‌موو خراپه‌یه‌ک قوربانیمان بۆ بدات و گه‌لێكی تایبه‌ت بۆ خۆی بێگه‌رد بكاته‌وه، دڵگه‌رم بۆ چاكه‌كاری. 15 به‌مانه بدوێ، ئامۆژگاری بكه و به هه‌موو ده‌سه‌ڵاتێک سه‌رزه‌نشت بكه. كه‌س به كه‌مت نه‌زانێت.
دیاریکراوەکانی ئێستا:
تتوس 2: PNTZS
بەرچاوکردن
هاوبەشی بکە
لەبەرگرتنەوە
دەتەوێت هایلایتەکانت بپارێزرێت لەناو ئامێرەکانتدا> ? داخڵ ببە
© Bible Society in Lebanon (2017)
کۆمەڵگەی پەرتووکی پیرۆز لە لوبنان ٢٠١٧