تتوس 1
1
1 پۆڵۆس، به‌نده‌ی خودا و په‌یامبه‌ری ئیشۆعی مه‌سیح، له پێناوی باوه‌ڕی بژارده‌كانی خودا و ناسینی ڕه‌وا كه به‌گوێره‌ی خواترسییه، 2 به هیوای ژیانی جاویدانی، ئه‌وه‌ی خودا، كه درۆ ناكات، پێش ده‌ستپێكی زه‌مانه ئه‌زه‌لیه‌كان به‌ڵێنی پێ داوه، 3 له كاتی خۆیدا وشه‌كه‌ی به ڕاگه‌یاندن ده‌رخست، ئه‌وه‌ی به‌گوێره‌ی فه‌رمانی خودای ڕزگاریده‌رمان به من سپێردرا. 4 بۆ تتوسی ڕۆڵه‌ی ڕاسته‌قینه‌م به‌گوێره‌ی باوه‌ڕی هاوبه‌ش: به‌خشش و میهره‌بانی و ئاشتی له خودای باوک و ئیشۆعی مه‌سیحی په‌روه‌ردگاری ڕزگاریده‌رمان.
5 له‌به‌ر ئه‌مه تۆم له قرێتێ به‌جێهێشت، تاكو ئه‌و شتانه‌ی ماونه‌ته‌وه ڕێكیان بخه‌یت و له هه‌موو شارێک پیران دابنێیت، وه‌ک ڕامسپاردوویت، 6 ئه‌گه‌ر یه‌كێک گله‌یی له‌سه‌ر نه‌بێت، مێردی یه‌ک ژن بێت، منداڵه‌كانی باوه‌ڕداربن و كه‌س له‌سه‌ر به‌ڕه‌ڵایی و یاخیبوون سكاڵایان لێ نه‌كات. 7 چونكه پێویسته چاو‌دێر گله‌یی له‌سه‌ر نه‌بێت وه‌ک سه‌ركاری خودا، خۆسه‌پێن و تووڕه و سه‌رخۆش و شه‌ڕفرۆش نه‌بێت، چڵێسیی قازانجكردنی به‌د نه‌بێت، 8 به‌ڵكو میواندار بێت، خێرخواز بێت، ژیر بێت، خوداناس و پارسا و خۆڕاگر بێت. 9 ده‌ست به وشه‌ی متمانه بگرێ كه به‌گوێره‌ی ئامۆژگاریه، تاكو بتوانێت به فێركردنێكی دروست ئامۆژگاری بكات، سه‌رزه‌نشتی به‌رهه‌ڵستكاران بكات. 10 چونكه یاخیبوو زۆرن، فێڵبازن و قسه‌ی ناڕه‌وا ده‌كه‌ن، به تایبه‌تی بۆ خروسه‌بڕاوان. 11 كه ده‌بێت ده‌میان دابخرێت، چونكه ته‌واوی خێزانه‌كان به فێركردنێک تێكده‌ده‌ن كه ناشێت، له‌پێناوی قازانجكردنی به‌د. 12 یه‌كێكیان كه پێغه‌مبه‌رێكی خۆیانه، وتی: “قرێتێییه‌كان هه‌رده‌م درۆزنن، دڕه‌نده‌ی به‌دكارن، نه‌وسن و ته‌مبه‌ڵن”. 13 ئه‌م گه‌واهییه ڕاسته. بۆیه به توندی سه‌رزه‌نشتیان بكه، تاكو له باوه‌ڕدا دروست بن، 14 گوێ نه‌ده‌ن به ئه‌فسانه‌ی جوو و ڕاسپارده‌ی ئه‌وانه‌ی له ڕه‌وا هه‌ڵگه‌ڕاونه‌ته‌وه. 15 بۆ بێگه‌رده‌كان هه‌موو شتێک بێگه‌رده، به‌ڵام بۆ گڵاو و بێباوه‌ڕان هیچ شتێک بێگه‌رد نییه، به‌ڵكو هزر و ویژدانیشیان گڵاو بووه. 16 ده‌ڵێن كه‌وا خودا ده‌ناسن، به‌ڵام به كرده‌وه‌یان نكۆڵیی لێده‌كه‌ن، ئه‌وانه قێزه‌وه‌نن، گوێڕایه‌ڵ نین، به‌كه‌ڵكی هیچ چاكه‌كارییه‌ک نایه‌ن.
دیاریکراوەکانی ئێستا:
تتوس 1: PNTZS
بەرچاوکردن
هاوبەشی بکە
لەبەرگرتنەوە
دەتەوێت هایلایتەکانت بپارێزرێت لەناو ئامێرەکانتدا> ? داخڵ ببە
© Bible Society in Lebanon (2017)
کۆمەڵگەی پەرتووکی پیرۆز لە لوبنان ٢٠١٧