دووه‌م تیماتیئوس 4
4
1 له‌به‌رده‌م خودا و ئیشۆعی مه‌سیحی په‌روه‌ردگار، ئه‌وه‌ی له داهاتوو له كاتی ده‌ركه‌وتنی و پاشایێتیه‌كه‌ی، زیندووان و مردووان حوكم ده‌دات، ڕاتده‌سپێرم: 2 وشه‌كه ڕابگه‌یه‌نه، ئاماده به له كاتی گونجاو و نه‌گونجاو، سه‌رزه‌نشت بكه، ڕابخوڕه، ئامۆژگاری بكه به‌وپه‌ڕی پشوودرێژی و فێركردنه‌وه. 3 چونكه كاتێ دێت به‌رگه‌ی فێركردنی دروست ناگرن، به‌ڵكو به‌گوێره‌ی هه‌وه‌سی تایبه‌تی خۆیان ڕابی كۆده‌كه‌نه‌وه قدیلكه‌ی گوێیان بكاته‌وه. 4 بۆ ڕه‌وا گوێیان داده‌خه‌ن، به‌ره‌و ئه‌فسانه لاده‌ده‌ن. 5 به‌ڵام تۆ، له هه‌موو شتێك‌دا وریابه، له ئازاردا دان بگره، كاری موژده‌ده‌ری بكه، ڕاژه‌ی خۆت ته‌واو بكه.
6 چونكه من وا وه‌ک مه‌یی پێشكه‌شكراو ده‌ڕژێم و كاتی كۆچكردنم هاتووه. 7 تێكۆشانێكی باش تێكۆشاوم، پێشبڕكێیه‌كه‌م ته‌واو كرد، باوه‌ڕم پاراست. 8 ئێستا تاجی خوداناسیم بۆ دانراوه، ئه‌وه‌ی په‌روه‌ردگاری دادوه‌ره له‌و ڕۆژه‌دا ده‌مداتێ، ته‌نها بۆ من نییه، به‌ڵكو بۆ هه‌موو ئه‌وانه‌شه كه تامه‌زرۆی ده‌ركه‌وتنین.
9 هه‌وڵ بده زوو بێیته لام، 10 چونكه دیماس به‌جێیهێشتم، ئه‌م ڕۆژگاره‌ی خۆش‌ویست و چووه تسلۆنیقێ، كریسكیش بۆ گه‌ڵاتیه و تتوس بۆ ده‌لماتیا. 11 به ته‌نیا لۆقام له‌لایه. مه‌رقوس له‌گه‌ڵ خۆت بهێنه، چونكه بۆ من سوودبه‌خشه بۆ ڕاژه‌كردن. 12 تۆخیقۆسم ناردووه بۆ ئه‌پیسۆس. 13 كاتێ هاتی، ئه‌و كراسه‌ی له ترۆئۆس لای كارپۆس به‌جێم هێشت، له‌گه‌ڵ خۆتی بهێنه، په‌رتووكه‌كانیش به تایبه‌ت ده‌سنووسه‌كان. 14 ئه‌سكه‌نده‌ری مسگه‌ر زۆر خراپه‌ی له‌گه‌ڵ كردم، په‌روه‌ردگار به‌پێی كرداره‌كانی پاداشتی بدات. 15 خۆتی لێ بپارێزه، چونكه زۆر به‌رهه‌ڵستی قسه‌كانمانی كرد. 16 له به‌رگری یه‌كه‌مم كه‌س له‌گه‌ڵم نه‌هات، به‌ڵكو هه‌موو به‌جێیان هێشتم. له‌سه‌ریان هه‌ژمارد نه‌كرێت. 17 به‌ڵام په‌روه‌ردگار له‌گه‌ڵم وه‌ستا و به‌هێزی كردم، تاكو به منه‌وه به ته‌واوی موژده بدرێت و هه‌موو گه‌لان ببیستن. ئیتر له ده‌می شێر ده‌رباز بووم. 18 په‌روه‌ردگار له هه‌موو خراپه‌یه‌كی دادێت ده‌ربازم ده‌كات و ڕزگارم ده‌كات بۆ پاشایه‌تیه ئاسمانییه‌كه‌ی. تاهه‌تایه شكۆ بۆ ئه‌وه! ئامین.
19 سڵاو له پریسقیلا و ئه‌كیلا و خێزانی ئۆنیسیفورس بكه.
20 ئه‌ڕاستۆس له قۆرنتێ مایه‌وه،
به‌ڵام تروپیمۆس به نه‌خۆشی له میلیتس به‌جێم هێشت.
21 هه‌وڵ بده پێش زستان بێی.
ئوبولۆس و پودیس و لینۆس و كلودیا و
هه‌موو برایان سڵاوت لێده‌كه‌ن.
22 ئیشۆعی مه‌سیحی په‌روه‌ردگار
له‌گه‌ڵ ڕووحت بێت.
به‌خششتان له‌گه‌ڵ بێت.
ئامین.
دیاریکراوەکانی ئێستا:
دووه‌م تیماتیئوس 4: PNTZS
بەرچاوکردن
هاوبەشی بکە
لەبەرگرتنەوە
دەتەوێت هایلایتەکانت بپارێزرێت لەناو ئامێرەکانتدا> ? داخڵ ببە
© Bible Society in Lebanon (2017)
کۆمەڵگەی پەرتووکی پیرۆز لە لوبنان ٢٠١٧