ڕۆما 9
9
1 له مه‌سیحدا ڕه‌وا ده‌ڵێم و درۆ ناكه‌م، ویژدانیشم به ڕووحی پارسا گه‌واهیده‌رمه، 2 كه خه‌مێكی مه‌زنم هه‌یه و ئازارێكی بێ بڕانه‌وه له دڵمدا هه‌یه. 3 خۆزگه خۆم نه‌فره‌تم لێ بكرابایه و له مه‌سیح بێبه‌ش بوومایه، له پێناوی برایانم، خزمانم به‌گوێره‌ی جه‌سته، 4 ئیسڕائیلییه‌كان، ڕۆڵه‌یێتی و شكۆ و په‌یمانه‌كان و ته‌ورات و په‌رستن و به‌ڵێنه‌كان هی ئه‌وانه. 5 باوكانیش هی ئه‌وانن و مه‌سیحیش به‌گوێره‌ی جه‌سته له‌وانه‌وه هاتووه، ئه‌وه‌ی له سه‌رووی هه‌مووانه، تاهه‌تایه خوداوه‌ندێكی پیرۆزه! ئامین.
6 به‌ڵام مه‌به‌ست ئه‌وه نییه وشه‌ی خودا كه‌وت. چونكه هه‌موو ئه‌وانه‌ی له نه‌وه‌ی ئیسڕائیلن، ئیسڕائیلی نین. 7 هه‌روه‌ها هه‌موو ئه‌وانه‌ی نه‌وه‌ی ئه‌وڕاهه‌من، ڕۆڵه‌كانی ئه‌و نین، به‌ڵكو: {له ئسخه‌قه‌وه وه‌چه‌ت ناوده‌بردرێت}. 8 واتا: ڕۆڵه‌كانی جه‌سته ڕۆڵه‌كانی خودا نین، به‌ڵكو ڕۆڵه‌كانی به‌ڵێن به نه‌وه داده‌نرێن. 9 چونكه وشه‌ی به‌ڵێنه‌كه ئه‌مه‌یه: {كاتێكی وه‌ها دێمه‌وه و ساراش كوڕێكی بووه}. 10 نه‌ک ته‌نها ئه‌مه، به‌ڵكو ڕڤقه‌ش له یه‌كێک سكی كرد كه ئسخه‌قی باوكمانه. 11 چونكه هێشتا له‌دایک نه‌ببوون و چاكه و خراپه‌یان نه‌كردبوو، ئه‌مه‌ش تاكو له هه‌ڵبژاردندا مه‌به‌ستی خودا جێگیر بێت، نه‌ک به كردار، به‌ڵكو له‌وه‌ی بانگ ده‌كات، 12 پێیان فه‌رموو: {گه‌وره‌كه ڕاژه‌ی بچووكه‌كه ده‌كات}. 13 وه‌ک نووسراوه: {یاقووم خۆش‌ویست و ڕقم له عیسۆ بووه‌وه}.
14 كه‌واته چی بڵێین؟ ئایا له‌لای خودا سته‌م هه‌یه؟ حاشا! 15 چونكه به مووشێ ده‌فه‌رمووێ: {میهره‌بان ده‌بم له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی میهره‌بان ده‌بم و به به‌زه‌یی ده‌بم له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی به‌زه‌ییم پێیدا دێته‌وه}. 16 كه‌واته، به ئاره‌زووی كه‌سێک و هه‌وڵدانی كه‌سێک نییه، به‌ڵكو له خوداوه‌یه كه میهه‌ربانه. 17 چونكه سیپاره‌كه به پڕعون ده‌فه‌رمووێ: {تۆم بۆ ئه‌م مه‌به‌سته په‌یداكرد، تاكو توانای خۆم له تۆدا ده‌ربخه‌م و تاكو له هه‌موو زه‌ویدا ناوم ڕابگه‌یه‌ندرێت}. 18 كه‌واته خودا به‌زه‌یی به‌وه دێته‌وه كه ده‌یه‌وێت و ئه‌وه‌ش دڵڕه‌ق ده‌كات كه ده‌یه‌وێت. 19 ئینجا پێم ده‌ڵێی: “ئیتر بۆچی هێشتا گله‌یی ده‌كات؟ چونكه كێ دژی خواستی ئه‌و ڕاده‌وه‌ستێت؟” 20 به‌ڵكو ئه‌ی مرۆڤ تۆ كێیت وه‌ڵامی خودا ده‌ده‌یته‌وه؟ ئایا دروستكراو به دروستكاری ده‌ڵێ: “بۆچی وا دروستت كردم؟” 21 ئایا گۆزه‌وان ده‌سه‌ڵاتی به‌سه‌ر قوڕدا نییه؟ له هه‌مان قوڕ ده‌فرێک بۆ ڕێزلێنان و یه‌كێكی دیكه‌ش ئاسایی دروست بكات؟ 22 به‌ڵام چییه ئه‌گه‌ر خودا كه ده‌یه‌وێت تووڕه‌یی ده‌ربخات و توانای خۆی ئاشكرا بكات، به پشوودرێژی زۆره‌وه به‌رگه‌ی ئه‌و ده‌فرانه‌ی تووڕه‌یی گرت كه بۆ له‌ناوبردن ئاماده كراون؟ 23 تاكو ده‌وڵه‌مه‌ندی شكۆی خۆی له‌سه‌ر ئه‌و ده‌فرانه‌ی به‌زه‌یی ئاشكرا بكات كه پێشتر بۆ شكۆمه‌ندی ئاماده‌ی كردوون؟ 24 له‌نێو ئه‌واندا ئێمه‌شی بانگكردووه، نه‌ک ته‌نها له جوو، به‌ڵكو له نه‌ته‌وه‌كانیش. 25 وه‌ک له هۆشه‌عدا ده‌فه‌رمووێ: {ئه‌وه‌ی گه‌لی من نییه ناوی ده‌نێم گه‌لی خۆم وئه‌وه‌ی خۆشه‌ویست نییه به خۆشه‌ویست. وه 26 له‌و شوێنه‌ی به‌وانیان فه‌رموو ئێوه گه‌لی من نین، له‌وێدا به ڕۆڵه‌كانی خودای زیندوو ناوده‌برێن}. 27 ئێشه‌عیاش ده‌رباره‌ی ئیسڕائیل هاوار ده‌كات: {ئه‌گه‌ر ژماره‌ی نه‌وه‌ی ئیسڕائیل به‌قه‌د لمی ده‌ریا بێت، ته‌نها پاشماوه‌یان ڕزگاری ده‌بێت. 28 چونكه په‌روه‌ردگار به خێرایی و كۆتاییبڕ خۆی به‌سه‌ر زه‌ویدا ده‌هێنێت}. 29 وه‌ک ئێشه‌عیا پێشتر وتوویه‌تی: {ئه‌گه‌ر په‌روه‌ردگاری سوپاسالار نه‌وه‌ی بۆ نه‌هێشتباینه‌وه، وه‌ک سه‌دوممان لێ ده‌هات و له عامووڕه ده‌چووین}.
30 كه‌واته چی بڵێین؟ ئه‌و نه‌ته‌وانه‌ی بۆ بێ‌تاوانبوون كۆششیان نه‌كرد، بێتاوانبوونیان به‌ده‌ستهێنا، ئه‌و بێتاوانبوونه‌ی كه به باوه‌ڕه. 31 به‌ڵام ئیسڕائیل به ته‌ورات كۆششیان كرد بۆ بێ‌تاوانبوون، به‌و ته‌وراته پێی نه‌گه‌یشتن! 32 بۆچی؟ چونكه ئه‌و كرده‌وه به باوه‌ڕ نه‌بوو، به‌ڵكو وه‌ک به كردار بێت. ئیتر به به‌ردی كۆسپ ساتمه‌یان كرد، 33 وه‌ک نووسراوه: {ئه‌وه‌تا له سهیۆن به‌ردی ساتمه‌كردن و تاشه‌به‌ردی پێ هه‌ڵكه‌وتن داده‌نێم، به‌ڵام ئه‌وه‌ی باوه‌ڕی پێ بهێنێت شه‌رمه‌زار نابێت}.
دیاریکراوەکانی ئێستا:
ڕۆما 9: PNTZS
بەرچاوکردن
هاوبەشی بکە
لەبەرگرتنەوە
![None](/_next/image?url=https%3A%2F%2Fimageproxy.youversionapi.com%2F58%2Fhttps%3A%2F%2Fweb-assets.youversion.com%2Fapp-icons%2Fckb.png&w=128&q=75)
دەتەوێت هایلایتەکانت بپارێزرێت لەناو ئامێرەکانتدا> ? داخڵ ببە
© Bible Society in Lebanon (2017)
کۆمەڵگەی پەرتووکی پیرۆز لە لوبنان ٢٠١٧