ڕۆما 10
10
1 برایان، دڵخۆشیم و پاڕانه‌وه‌م له خودا له پێناوی ڕزگاری نه‌وه‌ی ئیسڕائیله. 2 چونكه گه‌واهییان بۆ ده‌ده‌م دڵگه‌رمیان بۆ خودا هه‌یه، به‌ڵام به زانیارییه‌وه نییه. 3 چونكه بێتاوانكردنیان له خوداوه نه‌زانی، هه‌وڵیان دا بێتاوانكردنی خۆیان جێگیر بن، ملكه‌چی بێتاوانكردنی خودا نه‌بوون. 4 چونكه مه‌سیح ده‌رئه‌نجامی ته‌وراته، تاكو بێتاوانی بۆ هه‌موو ئه‌وانه بێت كه باوه‌ڕ ده‌هێنن.
5 چونكه مووشێ ده‌رباه‌ری ئه‌و خوداناسییه‌ی به ته‌وراته ده‌نووسێت: {ئه‌گه‌ر مرۆڤ بیانكات، پێیان ده‌ژیێت}. 6 به‌ڵام ده‌رباه‌ری ئه‌و بێتاوانیه‌ی كه به باوه‌ڕه ئاوا ده‌فه‌رمووێ: {له دڵتدا مه‌ڵێ: كێ سه‌رده‌كه‌وێته ئاسمان؟} واتا مه‌سیح بهێنێته خواره‌وه، 7 {یان كێ داده‌به‌زێته نێو دۆڵی بێ‌بن؟} واتا مه‌سیح له‌نێو مردووان سه‌ربخات. 8 به‌ڵام چی ده‌فه‌رمووێ؟ {وشه‌كه لێت نزیكه، له‌سه‌ر زارته و له دڵتدایه} واته وشه‌ی باوه‌ڕه كه ڕایده‌گه‌یه‌نین. 9 چونكه ئه‌گه‌ر به زارت دانت به ئیشۆعی په‌روه‌ردگار نا و به دڵ باوه‌ڕت هێنا كه خودا له‌نێو مردووان‌دا هه‌ستاندیه‌وه، ڕزگار ده‌بیت. 10 چونكه دڵ باوه‌ڕی پێ ده‌هێنت بۆ بێ‌تاوانبوون، زاریش دانی پێ ده‌نێت بۆ ڕزگاری. 11 چونكه سیپاره‌كه ده‌فه‌رمووێ: {هه‌ر كه‌سێک باوه‌ڕی پێ بهێنێت، شه‌رمه‌زار نابێت}. 12 چونكه جیاوازی له‌نێوان جوو و یۆنانی نییه، چونكه هه‌مان په‌روه‌ردگاره بۆ هه‌مووان، ده‌وڵه‌مه‌نده بۆ هه‌موو ئه‌وانه‌ی لێی ده‌پاڕێنه‌وه. 13 چونكه {هه‌ر كه‌سێک به ناوی په‌روه‌ردگاره‌وه بپاڕێته‌وه ڕزگاری ده‌بێت}. 14 ئیتر چۆن له یه‌كێک ده‌پاڕێنه‌وه كه باوه‌ڕیان پێی نه‌هێنابێت؟ چۆن باوه‌ڕ به یه‌كێک ده‌هێنن ئه‌گه‌ر نه‌یانبیستبێت؟ چۆنیش بێ بانگه‌وازده‌ر ده‌بیستن؟ 15 هه‌روه‌ها چۆن بانگه‌واز ده‌كه‌ن ئه‌گه‌ر نه‌نێردرابن؟ وه‌ک نووسراوه: {چه‌ند جوانه پێیه‌كانی موژده‌ده‌رانی ئاشتی، موژده‌ده‌رانی چاكه!} 16 به‌ڵام هه‌موو نه‌وه‌ی ئیسڕائیل گوێڕایه‌ڵی ئینجیل نه‌بوون، چونكه ئێشه‌عیا ده‌ڵێت: {ئه‌ی په‌روه‌ردگار، كێ بڕوای به په‌یامه‌كه‌مان كرد؟} 17 كه‌واته باوه‌ڕ به بیستنه، بیستنیش به وشه‌ی مه‌سیحه. 18 به‌ڵام ده‌ڵێم: ئایا گوێیان لێ نه‌بوو؟ به‌ڵێ! {ده‌نگیان به هه‌موو زه‌وی گه‌یشت و وته‌كانیان به‌وپه‌ڕی جیهان}. 19 به‌ڵام ده‌ڵێم: ئایا ئیسڕائیل نه‌یزانی؟ یه‌كه‌مجار مووشێ ده‌ڵێت: {من ئیره‌ییتان هه‌ڵده‌ستێنم به‌وانه‌ی نه‌ته‌وه نین، به نه‌ته‌وه‌یه‌كی گێل توڕه‌تان ده‌كه‌م}. 20 ئینجا ئێشه‌عیا بوێرانه ده‌ڵێت: {دۆزرامه‌وه له‌لایه‌ن ئه‌وانه‌ی به‌دوامدا نه‌گه‌ڕان، ده‌ركه‌وتم بۆ ئه‌وانه‌ی پرسی منیان نه‌كرد}. 21 به‌ڵام ده‌رباره‌ی ئیسڕائیل ده‌ڵێت: {به درێژایی ڕۆژ ده‌ستم بۆ گه‌لێكی یاخی و به‌رهه‌ڵستكار ڕاگرت}.
دیاریکراوەکانی ئێستا:
ڕۆما 10: PNTZS
بەرچاوکردن
هاوبەشی بکە
لەبەرگرتنەوە

دەتەوێت هایلایتەکانت بپارێزرێت لەناو ئامێرەکانتدا> ? داخڵ ببە
© Bible Society in Lebanon (2017)
کۆمەڵگەی پەرتووکی پیرۆز لە لوبنان ٢٠١٧