بینین 16
16
1 ئینجا له په‌رستگاكه‌وه گوێم له ده‌نگێكی مه‌زن بوو به حه‌وت فریشته‌كه‌ی ده‌فه‌رموو: “بڕۆن حه‌وت جامه‌كه‌ی تووڕه‌یی خودا به‌سه‌ر زه‌ویدا بڕێژنن”. 2 فریشته‌ی یه‌كه‌م چوو و جامه‌كه‌ی خۆی به‌سه‌ر زه‌ویدا ڕژاند، جا دومه‌ڵی پیس و ئازاربه‌خشی په‌مه‌یی له‌وانه ده‌ركه‌وت كه نیشانه‌ی دڕنده‌كه‌یان هه‌ڵگرتبوو و كڕنۆشیان بۆ وێنه‌كه‌ی بردبوو.
3 فریشته‌ی دووه‌میش جامه‌كه‌ی خۆی ڕژانده سه‌ر ده‌ریا، وه‌ک خوێنی مردووی لێهات، هه‌موو زینده‌وه‌رێكی نێو ده‌ریا مرد. 4 فریشته‌ی سێیه‌م جامه‌كه‌ی خۆی ڕژانده سه‌ر ڕووبار و كانیاوه‌كان، بووه خوێن. 5 گوێم له فریشته‌ی ئاوه‌كان بوو ده‌یووت: “تۆ دادپه‌روه‌ریت، ئه‌ی ئه‌وه‌ی هه‌بووه و ده‌بێت، چونكه ئاوا حوكمت داوه، 6 چونكه خوێنی پێغه‌مبه‌ران و پارساكانیان ڕشت، تۆش خوێنت پێدان بیخۆنه‌وه، چونكه شایانی ئه‌وه‌ن!” 7 گوێم له یه‌كێكی دیكه بوو له قوربانگاكه‌وه ده‌یووت: “به‌ڵێ ئه‌ی په‌روه‌ردگار، خوداوه‌ندی توانادار به‌سه‌ر هه‌موو شتێک! حوكمه‌كانت ڕه‌وا و دادپه‌روه‌رن”.
8 فریشته‌ی چواره‌م جامه‌كه‌ی خۆی ڕژانده سه‌ر خۆر، پێی درابوو خه‌ڵكی به ئاگر بسووتێنێت. 9 خه‌ڵک به گه‌رمایه‌كی مه‌زن سووتان، كفریان به ناوی خودا كرد، ئه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی به‌سه‌ر ئه‌م ده‌ردانه‌دا هه‌یه، به‌ڵكو تۆبه‌یان نه‌كرد تاكو شكۆداری بكه‌ن. 10 فریشته‌ی پێنجه‌م جامه‌كه‌ی ڕژانده سه‌ر ته‌ختی دڕنده‌كه، پاشایه‌تیه‌كه‌ی تاریک بوو، له‌تاو ئازار زمانی خۆیان ده‌گه‌ست. 11 له‌تاو ئازار و برینیان كفریان به خودای ئاسمان كرد و تۆبه‌یان له كرده‌وه‌كانیان نه‌كرد. 12 فریشته‌ی شه‌شه‌م جامه‌كه‌ی ڕژانده سه‌ر ڕووباری گه‌وره، پڕات، له ئه‌نجامدا ئاوه‌كه‌ی وشكی كرد، تاكو ڕێگای پاشاكانی خۆرهه‌ڵات خۆش بكات. 13 ئینجا سێ ڕووحی گڵاوی وه‌ک بۆقم بینی، له ده‌می ئه‌ژدیهاكه و ده‌می دڕنده‌كه و ده‌می پێغه‌مبه‌ره درۆزنه‌كه ده‌هاتن. 14 چونكه ڕووحی شه‌یتانین په‌رجو ده‌كه‌ن، ده‌چنه لای پاشاكانی هه‌موو جیهان، تاكو بۆ جه‌نگ كۆیان بكه‌نه‌وه له‌و ڕۆژه مه‌زنه‌ی خودای توانادار به‌سه‌ر هه‌موو شتێک. 15 “ئه‌وه‌تا وه‌ک دزێک دێم! به‌خته‌وه‌ری بۆ ئه‌وه‌ی بێ‌دار ده‌بێت و پۆشاكه‌كانی ده‌پارێزێت، نه‌وه‌ک ئابڕووی ببینرێت و به ڕووتی ڕێ بكات”. 16 ئیتر له شوێنێكدا كۆی كردنه‌وه به عیبری پێی ده‌ووترێ “هه‌رمه‌گدون”.
17 فریشته‌ی حه‌وته‌م جامه‌كه‌ی خۆی ڕژانده سه‌ر هه‌وا، ده‌نگێكی مه‌زن له په‌رستگاكه و له ته‌خته‌كه‌وه هات، وتی: “هاته دی!” 18 پاشان ده‌نگه‌ده‌نگ و بروسک هه‌وره‌تریشقه په‌یدابوو. بوومه‌له‌رزه‌یه‌كی مه‌زن ڕوویدا، ته‌نانه‌ت له‌وه‌ته‌ی خه‌ڵک له‌سه‌ر زه‌وین شتی وا ڕووی نه‌داوه، بوومه‌له‌رزه‌كه زۆر مه‌زن بوو. 19 شاره مه‌زنه‌كه بووه سێ به‌ش، شاره‌كانی نه‌ته‌وه‌كانیش كه‌وتن. خودا‌ش باڤلی مه‌زن به‌بیرهاته‌وه تاكو جامی مه‌یی تووڕه‌یی خۆی پێی بدات. 20 هه‌موو دوورگه‌كان هه‌ڵاتن و چیاكان نه‌مان. 21 ته‌رزه‌یه‌كی مه‌زن كه قورساییه‌كه‌ی یه‌ک تالنت ده‌بوو له ئاسمانه‌وه به‌سه‌ر خه‌ڵكیدا باری. له‌تاو لێدانی ته‌رزه‌كه كفریان به خودا كرد، چونكه لێدانه‌كه‌ی زۆر مه‌زن بوو.
دیاریکراوەکانی ئێستا:
بینین 16: PNTZS
بەرچاوکردن
هاوبەشی بکە
لەبەرگرتنەوە
دەتەوێت هایلایتەکانت بپارێزرێت لەناو ئامێرەکانتدا> ? داخڵ ببە
© Bible Society in Lebanon (2017)
کۆمەڵگەی پەرتووکی پیرۆز لە لوبنان ٢٠١٧