لۆگۆی یوڤێرژن
ئایکۆنی گەڕان

بینین 15

15
1 پاشان نیشانه‌یه‌كی دیكه‌م له‌ ئاسماندا بینی، مه‌زن و سه‌یر: حه‌وت فریشته‌ حه‌وت ده‌ردی پایانیان پێ بوو، چونكه‌ تووڕه‌یی خودا له‌وانه‌ ته‌واو ده‌بێت. 2 پاشان شتێكی وه‌ک ده‌ریای شووشه‌یی تێكه‌ڵ به‌ ئاگرم بینی و ئه‌وانه‌ی دڕنده‌كه‌ و وێنه‌كه‌ی و ژماره‌ی ناوه‌كه‌یان به‌زاندبوو، له‌سه‌ر ده‌ریا شووشه‌ییه‌كه‌ ڕاوه‌ستابوون و ته‌میره‌كانی خودایان پێبوو. 3 په‌سنیی مووشێی به‌نده‌ی خودا و په‌سنیی كاوڕه‌كه‌یان ده‌چڕی، ده‌یانووت: “ئه‌ی په‌روه‌ردگار، خوداوه‌ندی توانادار به‌سه‌ر هه‌موو شتێک، كاره‌كانت مه‌زن و سه‌یرن! ئه‌ی پاشای پارساكان، ڕێگاكانت دادپه‌وه‌ر و ڕه‌وایه‌. 4 ئه‌ی په‌روه‌ردگار، كێ له‌ تۆ ناترسێت و ناوت شكۆدار ناكات؟ چونكه‌ تۆ تاقه‌ پارسایت. هه‌موو نه‌ته‌وه‌كان دێن و كڕنۆشت بۆ ده‌به‌ن، چونكه‌ دادپه‌روه‌ریه‌كانت ده‌ركه‌وتوون”.
5 پاش ئه‌مه‌ سه‌یرم كرد، په‌رستگاكه‌ له‌ ئاسماندا كرایه‌وه‌ كه‌ نشینگه‌ی گه‌واهییه‌. 6 حه‌وت فریشته‌كه‌ له‌ په‌رستگاكه‌ ده‌رچوون و حه‌وت ده‌رده‌كه‌یان پێبوو، كه‌تانی پاک و پرشنگداریان پۆشیبوو، چه‌ند پشتێنێكی زێڕینیان له‌ سنگ به‌ستبوو. 7 یه‌كێک له‌ چوار بوونه‌وه‌ره‌كه‌ حه‌وت جامی زێڕینی دایه‌ حه‌وت فریشته‌كه‌ و پڕبوون له‌ تووڕه‌یی خودا، ئه‌وه‌ی تاهه‌تایه‌ زیندووه‌. 8 په‌رستگاكه‌ش پڕبوو له‌ دووكه‌ڵ به‌ شكۆ و توانای خودا، كه‌س نه‌یتوانی بچێته‌ نێو په‌رستگاكه‌، تاكو حه‌وت ده‌رده‌كه‌ی حه‌وت فریشته‌كه‌ ته‌واو نه‌بوون.

دیاریکراوەکانی ئێستا:

بینین 15: PNTZS

بەرچاوکردن

هاوبەشی بکە

لەبەرگرتنەوە

None

دەتەوێت هایلایتەکانت بپارێزرێت لەناو ئامێرەکانتدا> ? داخڵ ببە