بینین 10
10
1 پاشان فریشته‌یه‌كی دیكه‌ی به‌هێزم بینی له ئاسمانه‌وه ده‌هاته خواره‌وه، به هه‌ور خۆی پۆشیبوو، په‌لكه‌زێڕینه له‌سه‌ر سه‌ری بوو، ڕووی وه‌ک خۆر بوو، پێیه‌كانی وه‌ک ستوونی ئاگر بوون. 2 سیپاره‌یه‌كی بچووكی كراوه‌ی به‌ده‌سته‌وه بوو. پێی ڕاستی له‌سه‌ر ده‌ریا و چه‌پی له‌سه‌ر وشكایی دانا. 3 به ده‌نگێكی مه‌زن وه‌ک نه‌عره‌ته‌ی شێر نه‌ڕاندی. كاتێ نه‌ڕاندی، حه‌وت هه‌وره‌تریشقه به ده‌نگه‌كانیان هاتنه دوواندن. 4 كاتێ حه‌وت هه‌وره‌تریشقه‌كه هاتنه دوواندن، به‌ته‌مابووم بنووسم، به‌ڵام ده‌نگێكم له ئاسمانه‌وه بیست ده‌یفه‌رموو: “ئه‌وه‌ی حه‌وت هه‌وره‌تریشقه‌كه وتیان مۆری بكه و مه‌یاننووسه”. 5 ئه‌و فریشته‌یه‌ی بینیم له‌سه‌ر ده‌ریا و وشكایی ڕاوه‌ستابوو ده‌ستی بۆ ئاسمان به‌رزكرده‌وه و 6 سوێندی به زیندووی جاویدانی خوارد، ئه‌وه‌ی ئاسمان و زه‌وی و ده‌ریا و هه‌موو ئه‌و شتانه‌ی تیایاندایه ئافراندووه، وتی: “دواكه‌وتنی دیكه نابێت!” 7 به‌ڵكو له‌و ڕۆژانه‌ی فریشته‌ی حه‌وته‌م خه‌ریكه كه‌ڕه‌نا لێ ده‌دات و ده‌نگی لێ دێت، نهێنیی خودا‌ش دێته دی، وه‌ک موژده‌ی به به‌نده پێغه‌مبه‌ره‌كانی دا.
8 ئه‌و ده‌نگه‌ی كه له ئاسمانه‌وه بیستم دیسان قسه‌ی له‌گه‌ڵ كردم و فه‌رمووی: “بڕۆ سیپاره كراوه‌كه له فریشته ڕاوه‌ستاوه‌كه‌ی سه‌ر ده‌ریا و سه‌ر وشكایی وه‌ربگره”. 9 چوومه لای فریشته‌كه و پێم وت: “سیپاره بچووكه‌كه‌م پێ بده”. پێی وتم: “بیبه و بیخۆ. هه‌ناوت تاڵ ده‌كات، به‌ڵام له ده‌متدا وه‌ک هه‌نگوین شیرین ده‌بێت”. 10 سیپاره بچووكه‌كه‌م له ده‌ستی فریشته‌كه برد و خواردم، له ده‌مم وه‌ک هه‌نگوین شیرین بوو، به‌ڵام كه خواردم هه‌ناوی تاڵ كردم. 11 جا پێی وتم: “ده‌بێت دیسان پێشبینی له‌سه‌ر گه‌ل و نه‌ته‌وه و زمان و پاشای زۆر بكه‌یت”.
دیاریکراوەکانی ئێستا:
بینین 10: PNTZS
بەرچاوکردن
هاوبەشی بکە
لەبەرگرتنەوە
دەتەوێت هایلایتەکانت بپارێزرێت لەناو ئامێرەکانتدا> ? داخڵ ببە
© Bible Society in Lebanon (2017)
کۆمەڵگەی پەرتووکی پیرۆز لە لوبنان ٢٠١٧