لۆگۆی یوڤێرژن
ئایکۆنی گەڕان

بینین 9

9
1 ئینجا فریشته‌ی پێنجه‌م كه‌ڕه‌ناكه‌ی لێدا، ته‌ماشام كرد هه‌ساره‌یه‌ک له‌ ئاسمانه‌وه‌ كه‌وته‌ سه‌ر زه‌وی، كلیلی دۆڵی بێبنی پێدرا. 2 كاتێ دۆڵی بێبنی كرده‌وه‌، دووكه‌ڵێک وه‌ک دووكه‌ڵی كووره‌یه‌كی مه‌زن لێی به‌رزبووه‌وه‌، دووكه‌ڵه‌كه‌ی دۆڵی بێبن خۆر و هه‌وای تاریک كرد. 3 له‌ دووكه‌ڵه‌كه‌وه‌ كوللـه‌ ده‌رچوون بۆ سه‌ر زه‌وی و ده‌سه‌ڵاتێكی وه‌ک ده‌سه‌ڵاتی دووپشكی زه‌وییان پێدرا. 4 فه‌رمانیان پێدرابوو زیان به‌ گیای زه‌وی و هیچ سه‌وزایی و هیچ دره‌ختێک نه‌گه‌یێنن، ته‌نها به‌و كه‌سانه‌ كه‌ مۆری خودایان به‌ نێوچه‌وانه‌وه‌ نییه‌. 5 ڕێیان پێ نه‌درابوو بیانكوژن، به‌ڵكو پێنج مانگ ئازار بچێژن، ئازاره‌كه‌ی وه‌ک ئازاری دووپشكه‌ كاتێ به‌ مرۆڤه‌وه‌ ده‌دات. 6 له‌و ڕۆژانه‌دا خه‌ڵک به‌دوای مه‌رگدا ده‌گه‌ڕێن و نایدۆزنه‌وه‌، حه‌ز له‌ مه‌رگ ده‌كه‌ن و مه‌رگ لێیان هه‌ڵدێت. 7 شێوه‌ی كوللـه‌كان وه‌ک ئه‌سپ بوو بۆ جه‌نگ ئاماده‌ كرابێت، له‌سه‌ر سه‌ریان شتێكی وه‌ک تاجی زێڕین بوو، ڕوویان وه‌ک ڕووی مرۆڤ. 8 قژیان وه‌ک قژی ژن بوو، ددانه‌كانیان وه‌ک ددانی شێر. 9 سپه‌ریان هه‌بوو، وه‌ک سپه‌ری ئاسنین، ده‌نگی باڵه‌كانیان وه‌ک ده‌نگی گالیسكه‌ی ئه‌سپێكی زۆر بوو بۆ جه‌نگ ڕابكه‌ن. 10 چه‌ند كلكێكی چزووداری وه‌ک دووپشكیان هه‌بوو، پێنج مانگ ده‌سه‌ڵاتی كلكه‌كانیان بۆ ئازاردانی خه‌ڵک بوو. 11 فریشته‌ی دۆڵی بێبن پاشا بوو به‌سه‌ریانه‌وه‌، به‌ عیبری ناوی “ئه‌به‌دون” ـه‌ و به‌ یۆنانی ناوی “ئه‌پۆلیۆن” ـه‌. 12 ئه‌وه‌تا یه‌كه‌م واوه‌یلا به‌سه‌رچوو. دوو واوه‌یلای دیكه‌ ماوه‌ كه‌ دوای ئه‌مه‌ دێن.
13 فریشته‌ی شه‌شه‌م كه‌ڕه‌ناكه‌ی لێدا، ده‌نگێک له‌ چوار قۆچه‌كه‌ی قوربانگا زێڕینه‌كه‌ی به‌رده‌م خوداوه‌ هاته‌ گوێم، 14 به‌ فریشته‌ی شه‌شه‌می ده‌ووت كه‌ كه‌ڕه‌ناكه‌ی پێبوو: “چوار فریشته‌ به‌ستراوه‌كه‌ی لای ڕووباری فوڕاتی مه‌زن ئازاد بكه‌”. 15 چوار فریشته‌كه‌ی ئاماده‌ كرابوون بۆ ئه‌و كاژێر و ڕۆژ و مانگ و ساڵه‌، ئازاد كران، تاكو سێیه‌كی مرۆڤ بكوژن. 16 ژماره‌ی سه‌ربازه‌ سواره‌كان دوو سه‌د ملیۆن بوون، گوێم له‌ ژماره‌یان بوو. 17 ئاوا ئه‌سپه‌كان و سواره‌كانیانم له‌ بینینه‌كه‌دا بینی: سپه‌ری ئاگرین و مرواریدار و گۆگردیان هه‌بوو، سه‌ری ئه‌سپه‌كان وه‌ک سه‌ری شێر بوون، له‌ ده‌میانه‌وه‌ ئاگر و دووكه‌ڵ و گۆگرد ده‌رده‌چوو. 18 به‌و سێ ده‌رده‌ سێیه‌كی ئاده‌میزادان كوژران، به‌ ئاگر و دووكه‌ڵ و گۆگرد كه‌ له‌ ده‌میان ده‌رده‌چوو. 19 چونكه‌ هێزی ئه‌سپه‌كان له‌ ده‌م و كلكیانه‌، چونكه‌ كلكیان وه‌ک مار سه‌ری هه‌یه‌، خه‌ڵكی پێ ئازار ده‌دات. 20 پاشماوه‌ی مرۆڤه‌كان كه‌ به‌و ده‌ردانه‌ نه‌كوژران، تۆبه‌یان له‌ كرده‌ی ده‌ستی خۆیان نه‌كرد. نه‌وه‌ستان له‌ كڕنۆش بردن بۆ شه‌یتانه‌كان و بته‌ زێڕین و زیو و مس و به‌رد و دارینه‌كان، كه‌وا ناتوانن ببیستن و ببینن و ڕێ بكه‌ن. 21 هه‌روه‌ها له‌ كوشتن و جادووگه‌ری و داوێنپیسی و دزیكردنیان تۆبه‌یان نه‌كرد.

دیاریکراوەکانی ئێستا:

بینین 9: PNTZS

بەرچاوکردن

هاوبەشی بکە

لەبەرگرتنەوە

None

دەتەوێت هایلایتەکانت بپارێزرێت لەناو ئامێرەکانتدا> ? داخڵ ببە