لۆگۆی یوڤێرژن
ئایکۆنی گەڕان

په‌سنییه‌كان 86

86
نوێژێكی داویده‌.
1 ئه‌ی په‌روه‌ردگار گوێ‌ ڕادێره‌ و به‌ده‌نگمه‌وه‌ وه‌ره‌، چونكه‌ من هه‌ژار و نه‌دارم.
2 ژیانم بپارێزه‌. چونكه‌ من خوداناسم. خودایه‌ به‌نده‌كه‌ی خۆت ڕزگار بكه‌ كه‌ پشتی پێت به‌ستووه‌.
3 ئه‌ی په‌روه‌ردگار له‌گه‌ڵم میهره‌بان به‌. چونكه‌ من به‌ درێژایی ڕۆژ هاوارت بۆ ده‌كه‌م.
4 گیانی به‌نده‌ی خۆت شاد بكه‌، ئه‌ی په‌روه‌ردگار چونكه‌ گیانی خۆم بۆ تۆ به‌رزده‌كه‌مه‌وه‌.
5 ئه‌ی په‌روه‌ردگار، تۆ چاک و لێبووردوویت. پڕ له‌ میهره‌بانیت بۆ ئه‌وانه‌ی هاوارت بۆ ده‌هێنن.
6 ئه‌ی په‌روه‌ردگار گوێ‌ له‌ نوێژم بگره‌. گوێ‌ له‌ پاڕانه‌وه‌م بگره‌.
7 له‌ ڕۆژی ته‌نگانه‌دا هاوار بۆ تۆ ده‌هێنم. چونكه‌ به‌ هاوارمه‌وه‌ دێیت.
8 ئه‌ی په‌روه‌ردگار، كوا هاوشێوه‌ی تۆ له‌نێو خوداوه‌ندكان؟ كوا هاوشێوه‌ی كرده‌وه‌كانت؟
9 ئه‌ی په‌روه‌ردگار، هه‌موو ئه‌و نه‌ته‌وانه‌ی دروستت كردوون. دێن و له‌ به‌رده‌م تۆدا كڕنۆش ده‌به‌ن و ناوت شكۆدار ده‌كه‌ن.
10 چونكه‌ تۆ مه‌زنیت و كاری سه‌رسوڕهێنه‌رت كردووه‌. هه‌ر ته‌نیا تۆ خودایت.
11 ئه‌ی په‌روه‌ردگار، ڕێگای خۆتم فێر بكه‌. تا به‌ ڕه‌وای تۆ بڕۆم. دڵم یه‌ک بخه‌ بۆ ترسی ناوه‌كه‌ت.
12 خودایه‌، په‌روه‌ردگارم، به‌ هه‌موو دڵه‌وه‌ سوپاست ده‌كه‌م. تاهه‌تایه‌ ناوت شكۆدار ده‌كه‌م.
13 چونكه‌ میهره‌بانیه‌كه‌ت مه‌زنه‌ بۆ من، گیانی منت له‌ دۆڵی بێبنی ژێره‌وه‌ ده‌ربازكرد.
14 خودایه‌. لووتبه‌رزه‌كان لێم هه‌ستاون، تاقمه‌ زۆرداره‌كان ده‌یانه‌وێت له‌ناوم ببه‌ن، تۆ له‌به‌رچاو ناگرن.
15 به‌ڵام ئه‌ی په‌روه‌ردگار، تۆ خوداوه‌ندێكی میهره‌بان و به‌زه‌ییداریت، پشوودرێژیت و پڕیت له‌ میهره‌بانی و ڕه‌وا.
16 ئاوڕم لێبده‌وه‌ و له‌گه‌ڵم میهره‌بان به‌. هێزی خۆت به‌ به‌نده‌كه‌ت ببه‌خشه‌ و ڕۆڵه‌ی كاره‌كه‌ره‌كه‌ت ڕزگار بكه‌.
17 نیشانه‌ی چاكه‌ی خۆتم له‌گه‌ڵ بكه‌. بۆ ئه‌وه‌ی ناحه‌زانم ببینن و شه‌رمه‌زار بن، چونكه‌ تۆ ئه‌ی په‌روه‌ردگار. یارمه‌تیت داوم و دڵنه‌واییت كردووم.

دیاریکراوەکانی ئێستا:

په‌سنییه‌كان 86: PNTZS

بەرچاوکردن

هاوبەشی بکە

لەبەرگرتنەوە

None

دەتەوێت هایلایتەکانت بپارێزرێت لەناو ئامێرەکانتدا> ? داخڵ ببە