لۆگۆی یوڤێرژن
ئایکۆنی گەڕان

په‌سنییه‌كان 85

85
هی پێشه‌وای گۆرانیبێژانه‌. په‌سنیه‌كی كوڕانی قۆره‌حه‌.
1 ئه‌ی په‌روه‌ردگار تۆ له‌ زه‌ویی خۆت ڕازیت. دیله‌كانی یاقووت گێڕاوه‌ته‌وه‌.
2 له‌ تاوانه‌كانی گه‌له‌كه‌ت خۆش بوویت. هه‌موو گوناهه‌كانیت داپۆشیوه‌. سیلاه‌.
3 هه‌موو تووڕه‌یی خۆت گرته‌وه‌. له‌ جۆشه‌كانی تووڕه‌ییت گه‌ڕایته‌وه‌.
4 ئه‌ی خودای ڕزگاریمان بمانگێڕه‌وه‌، ڕقی خۆتمان له‌سه‌ر لابده‌.
5 ئایا تاهه‌تایه‌ لێمان تووڕه‌ ده‌بیت؟ نه‌وه‌ دوای نه‌وه‌ درێژه‌ به‌ تووڕه‌ییت ده‌ده‌یت؟
6 ئایا تۆ ناگه‌ڕێیته‌وه‌ تا زیندوومان بكه‌یته‌وه‌؟ تا گه‌له‌كه‌ت پێت شاد بێت.
7 ئه‌ی په‌روه‌ردگار. میهره‌بانیه‌كه‌تمان پیشان بده‌، ڕزگاریی خۆتمان پێ‌ ببه‌خشه‌.
8 ئه‌وه‌ی خودا خودای په‌روه‌ردگار ده‌یفه‌رمووێت. گوێی لێده‌گرم. چونكه‌ باسی ئاشتی ده‌كات بۆ گه‌له‌كه‌ی و بۆ خوداناسانی، تا نه‌گه‌ڕێنه‌وه‌ سه‌ر گێلایه‌تی.
9 چونكه‌ ڕزگاریه‌كه‌ی له‌و كه‌سانه‌ نزیكه‌ كه‌ لێی ده‌ترسن، تا شكۆمه‌ندیه‌كه‌ی له‌ زه‌ویی ئێمه‌دا نیشته‌جێ‌ بێت.
10 میهره‌بانی و ڕه‌وا به‌ یه‌ک گه‌یشتوون. بێتاوانی و ئاشتی یه‌كتری ماچ ده‌كه‌ن.
11 ڕه‌وا له‌ زه‌وییه‌وه‌ ده‌ڕوێت و بێتاوانی له‌ ئاسمانه‌وه‌ سه‌ر ده‌ردێنێت.
12 هه‌روه‌ها په‌روه‌ردگار چاكه‌ ده‌به‌خشێت و زه‌ویی ئێمه‌ش ده‌غڵودان ده‌دات.
13 باشخوازیش له‌ پێشی ده‌ڕوات، ڕێگای بۆ خۆش ده‌كات.

دیاریکراوەکانی ئێستا:

په‌سنییه‌كان 85: PNTZS

بەرچاوکردن

هاوبەشی بکە

لەبەرگرتنەوە

None

دەتەوێت هایلایتەکانت بپارێزرێت لەناو ئامێرەکانتدا> ? داخڵ ببە