په‌سنییه‌كان 87
87
په‌سنیه‌كی ڕۆڵه‌كانی قۆره‌حه. ستایش.
1 بناغه‌كانی له كێوی پارسایه.
2 په‌روه‌ردگار ده‌روازه‌كانی سیهیۆنی له هه‌موو ماڵی یاقوو خۆشتر ده‌وێت.
3 ئه‌ی شاری خودا. به شكۆمه‌ندی باست كراوه: سیلاه.
4 “ڕاهه‌ب و باڤل دێنمه‌وه یادم، له‌وانه‌ی ده‌مناسن. ئه‌وه‌تا فه‌له‌ستیه و سووڕ و خه‌ڵكی كوش. ئه‌مه له سیهیۆن له‌دایكبووه”.
5 ده‌رباره‌ی سیهیۆن ده‌ووترێ: “ئه‌مه و ئه‌وه‌ی تێدا له‌دایكبووه و هه‌ره‌به‌رز خۆی جێكیری ده‌كات”.
6 په‌روه‌ردگار له په‌رتووكی گه‌لاندا تۆماری ده‌كات: “چونكه ئه‌مه له سیهیۆن له‌دایكبووه”. سیلاه.
7 ژه‌نیاره‌كان گۆرانی ده‌ڵێن: “هه‌موو سه‌رچاوه‌كانمان له تۆوه‌یه”.
دیاریکراوەکانی ئێستا:
په‌سنییه‌كان 87: PNTZS
بەرچاوکردن
هاوبەشی بکە
لەبەرگرتنەوە
![None](/_next/image?url=https%3A%2F%2Fimageproxy.youversionapi.com%2F58%2Fhttps%3A%2F%2Fweb-assets.youversion.com%2Fapp-icons%2Fckb.png&w=128&q=75)
دەتەوێت هایلایتەکانت بپارێزرێت لەناو ئامێرەکانتدا> ? داخڵ ببە
© Bible Society in Lebanon (2017)
کۆمەڵگەی پەرتووکی پیرۆز لە لوبنان ٢٠١٧