لۆگۆی یوڤێرژن
ئایکۆنی گەڕان

په‌سنییه‌كان 81

81
هی پێشه‌وای گۆرانیبێژانه‌. له‌سه‌ر ئاوازی گتیت. هی ئاسافه‌.
1 په‌سنی بڵێن بۆ خودای هێزمان. ده‌نگ هه‌ڵببڕن بۆ خوداوه‌ندی یاقوو.
2 ئاوازێک به‌رز بكه‌نه‌وه‌ و ده‌ف بهێنن. عوودێكی جوان له‌گه‌ڵ ڕه‌بابه‌.
3 له‌ سه‌ری مانگ كه‌ڕه‌نا لێ‌ بده‌ن، له‌ ده‌ركه‌وتنی مانگ، بۆ ڕۆژی جه‌ژنه‌كانمان.
4 چونكه‌ ئه‌مه‌ فه‌رزه‌ له‌سه‌ر ئیسڕائیل، حوكمی خوداوه‌ندی یاقووه‌.
5 له‌ یۆسپ دا كردی به‌ گه‌واهی. كه‌ له‌ زه‌ویی میسڕدا ده‌ریهێنا. گوێم له‌ زمانێكه‌ كه‌ تێنه‌گه‌یشتین:
6 “بارم له‌سه‌ر شانه‌كانی لادا. ده‌سته‌كانی له‌ سه‌به‌ته‌ به‌ربوون.
7 له‌ ته‌نگانه‌دا هاوارت كرد. ده‌ربازم كردیت. له‌ژێر سێبه‌ری هه‌وره‌تریشقه‌ وه‌ڵامم دایته‌وه‌. له‌ ئاوی مه‌ریبا تاقیم كردیته‌وه‌. سیلاه‌.
8 ئه‌ی گه‌لی من گوێ‌ بگره‌. ئاگادارت ده‌كه‌مه‌وه‌. ئه‌ی ئیسڕائیل ئه‌گه‌ر گوێ‌ له‌ من بگریت!
9 خوداوه‌ندێكی نامۆت تێدا نه‌بێت. كڕنۆش بۆ خوداوه‌ندێكی بیانی نه‌به‌یت.
10 منم په‌روه‌ردگار، خودات، كه‌ له‌ زه‌ویی میسڕ ده‌رمهێنای. ده‌مت بكه‌وه‌ پڕی ده‌كه‌م.
11 به‌ڵام گه‌له‌كه‌م گوێی له‌ قسه‌م نه‌گرت. ئیسڕائیل منی نه‌ویست.
12 منیش ئه‌وانم دایه‌ ده‌ست دڵڕه‌قیی خۆیان، به‌ ڕاوێژی خۆیان ڕه‌فتار بكه‌ن.
13 ئه‌گه‌ر گه‌له‌كه‌م به‌ قسه‌ی منیان بكردایه‌. ئیسڕائیل ڕێگای منیان بگرتایه‌.
14 هه‌ر زوو دوژمنه‌كانم بۆ ملكه‌چ ده‌كردن. ده‌ستم درێژ ده‌كرده‌ سه‌ر ناحه‌زانیان.
15 ئه‌وانه‌ی ڕقیان له‌ په‌روه‌ردگاره‌. له‌ ملكه‌چی ده‌بن. ڕۆژگاریان واده‌بێت تاهه‌تایه‌.
16 باشترین گه‌نمم ده‌رخوارد ده‌دایت، له‌ تاشه‌به‌رده‌وه‌ تێر هه‌نگوینم ده‌كردیت”.

دیاریکراوەکانی ئێستا:

په‌سنییه‌كان 81: PNTZS

بەرچاوکردن

هاوبەشی بکە

لەبەرگرتنەوە

None

دەتەوێت هایلایتەکانت بپارێزرێت لەناو ئامێرەکانتدا> ? داخڵ ببە