لۆگۆی یوڤێرژن
ئایکۆنی گەڕان

په‌سنییه‌كان 80

80
هی پێشه‌وای گۆرانیبێژانه‌. به‌ ئاوازی سه‌وسه‌ن. گه‌واهیدانێكی ئاسافه‌. په‌سنی.
1 ئه‌ی شوانی ئیسڕائیل گوێ‌ ڕادێره‌. ئه‌ی ڕابه‌ری یۆسپ وه‌ک مێگه‌ل. ئه‌ی دانیشتووی سه‌ر كه‌ڕوبه‌كان بدره‌وشێوه‌.
2 له‌ به‌رده‌م ئه‌فرایم و بنیامین و مه‌نه‌شێ پاڵه‌وانێتی خۆت به‌ده‌رخه‌. بۆ ڕزگاریی ئێمه‌ وه‌ره‌.
3 خودایه‌ بمانگێڕه‌وه‌. ڕووی خۆتمان لێ بدره‌وشێنه‌وه‌‌ تا ڕزگارمان بێت.
4 ئه‌ی په‌روه‌ردگار. خوداوه‌ندی سوپاسالار، تا كه‌ی له‌سه‌ر نوێژی گه‌له‌كه‌ت دووكه‌ڵ ده‌كه‌یت؟
5 تۆ نانی فرمێسكت ده‌رخوارد داون، فرمێسكت پڕ به‌ پێوانه‌ پێ نۆشیون.
6 ده‌‌مانكه‌یته‌‌ مایه‌ی ناكۆكی لای دراوسێیه‌كانمان. ناحه‌زانمان له‌نێو خۆیان پێمان پێده‌كه‌نن.
7 ئه‌ی خوداوه‌ندی سوپاسالار بمانگێڕه‌وه‌. ڕووی خۆتمان بۆ بدره‌وشێنه‌وه‌‌ تا ڕزگارمان بێت.
8 دارمێوێكت له‌ میسڕه‌وه‌ گواسته‌وه‌. نه‌ته‌وه‌كانت قاو دا و چاندت.
9 به‌رڕوویت ئاماده‌ كرد، ڕه‌گ و ڕیشه‌یت داكوتا. زه‌وی پڕكرد.
10 سێبه‌ره‌كه‌ی چیاكانی داپۆشی، چڵه‌‌كانی ئورزه‌كانی خودا.
11 لقه‌كانی تا ده‌ریا هاوێشت، پۆپه‌كانی بۆ ده‌م ڕووبار.
12 بۆچی شووره‌كانیت ڕووخاند؟ تاكو هه‌ر ڕێبوارێک ڵێی بكاته‌وه‌.
13 به‌رازی دارستان وێرانی ده‌كات، دڕنده‌كانی چۆڵه‌وانی له‌سه‌ری ده‌له‌وه‌ڕێن.
14 ئه‌ی خودای سوپاسالار بمانگێڕه‌وه‌. له‌ ئاسمانه‌وه‌ سه‌یر بكه‌ و ببینه‌، ئه‌م دارمێوه‌ به‌سه‌ربكه‌وه‌.
15 ئه‌و قه‌ده‌ی ده‌سته‌ ڕاستت چاندوویه‌تی. ئه‌و ڕۆڵه‌ی بۆ خۆت هه‌ڵتبژاردووه‌.
16 سووتاوه‌ و به‌ ئاگر بڕاوه‌ته‌وه‌. به‌ سه‌رزه‌نشتی ڕووی تۆ له‌ناوده‌چن.
17 با ده‌ستت له‌سه‌ر مرۆڤی ده‌سته‌ ڕاستت بێت، له‌سه‌ر ئه‌و ڕۆڵه‌ی مرۆڤه‌ كه‌ بۆ خۆت هه‌ڵتبژارد.
18 ئیتر لێت هه‌ڵناگه‌ڕێینه‌وه‌. بمانژیێنه‌وه‌ و به‌ ناوی تۆوه‌ ده‌پاڕێینه‌وه‌.
19 ئه‌ی په‌روه‌ردگار، خوداوه‌ندی سوپاسالار بمانگێڕه‌وه‌. ڕووی خۆتمان بۆ بدره‌وشێنه‌وه‌ با ڕزگارمان بێت.

دیاریکراوەکانی ئێستا:

په‌سنییه‌كان 80: PNTZS

بەرچاوکردن

هاوبەشی بکە

لەبەرگرتنەوە

None

دەتەوێت هایلایتەکانت بپارێزرێت لەناو ئامێرەکانتدا> ? داخڵ ببە