په‌سنییه‌كان 82
82
په‌سنیه‌كی ئاسافه.
1 خودا له كۆڕی هێزه‌كان ڕاوه‌ستاوه. له‌نێو خوداوه‌نده‌كان دادوه‌ری ده‌كات.
2 “تا كه‌ی به سته‌م دادوه‌ری ده‌كه‌ن، لایه‌نگری به‌دكاران ده‌كه‌ن؟ سیلاه.
3 به‌رگری له لاواز و هه‌تیوان بكه‌ن. دادی هه‌ژار و كڵۆڵان بده‌ن.
4 فریای لاواز و نه‌داران بكه‌ون. له ده‌ست به‌دكاران ده‌ربازیان بكه‌ن.
5 نازانن و تێناگه‌ن. له تاریكی‌دا ده‌ڕۆن. هه‌موو بنچینه‌كانی زه‌وی ده‌شڵه‌ژێن.
6 من وتم ئێوه خوداوه‌نده‌كانن. هه‌مووتان ڕۆڵه‌ی خودای به‌رزن.
7 به‌ڵام وه‌ک ئاده‌میزاد ده‌مرن، وه‌ک یه‌كێک له سه‌رۆكه‌كان ده‌كه‌ون”.
8 خودایه هه‌سته. دادوه‌ریی زه‌وی بكه. چونكه هه‌موو نه‌ته‌وه‌كان میراتی تۆن.
دیاریکراوەکانی ئێستا:
په‌سنییه‌كان 82: PNTZS
بەرچاوکردن
هاوبەشی بکە
لەبەرگرتنەوە
![None](/_next/image?url=https%3A%2F%2Fimageproxy.youversionapi.com%2F58%2Fhttps%3A%2F%2Fweb-assets.youversion.com%2Fapp-icons%2Fckb.png&w=128&q=75)
دەتەوێت هایلایتەکانت بپارێزرێت لەناو ئامێرەکانتدا> ? داخڵ ببە
© Bible Society in Lebanon (2017)
کۆمەڵگەی پەرتووکی پیرۆز لە لوبنان ٢٠١٧