په‌سنییه‌كان 141
141
په‌سنیه‌كی داویده.
1 ئه‌ی په‌روه‌ردگار، هاوارم بۆ تۆ كرد. خێرابه بۆ لام. گوێ له ده‌نگم بگره كه هاوارت بۆ ده‌كه‌م.
2 با نوێژم وه‌ک بخوور له به‌رده‌مت ڕاوه‌ستێت. ده‌ست به‌رزكردنه‌وه‌م وه‌ک قوربانیی ئێواره بێت.
3 ئه‌ی په‌روه‌ردگار، پاسه‌وانێک دانێ بۆ ده‌مم. ده‌رگای لێوه‌كانم بپارێزه.
4 دڵم به لای خراپه‌دا مه‌به، نه‌وه‌ک خۆم به كرده‌وه‌ی به‌د خه‌ریک بكه‌م، له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌ی به‌دكاری ده‌كه‌ن. له شته خۆشه‌كانی ئه‌وان ناخۆم.
5 با خوداناسێک لێم بدات، ئه‌وه میهره‌بانیه، با سه‌رزه‌نشتم بكات، ئه‌وه وه‌ک ڕۆنی بۆنخۆشی سه‌ره. سه‌رم لاریی نییه. چونكه هێشتا نوێژه‌كانم دژی خراپه‌كانیانه.
6 كه دادوه‌رانیان له تاشه‌به‌رده‌وه فڕێده‌درێنه خواره‌وه، ئه‌وسا گوێ له قسه‌م ده‌گرن چونكه شیرینه.
7 وه‌ک كێڵان و شه‌قكردنی زه‌وی، ئاوا ئێسقانه‌كانیان له ده‌م دۆڵی بێ‌بن په‌رت ده‌كرێن.
8 چونكه چاوه‌كانم ئاراسته‌ی تۆن ئه‌ی په‌روه‌ردگاری باڵاده‌ست. په‌نا دێنمه به‌ر تۆ. با گیانم نه‌فه‌وتێت.
9 بمپارێزه له‌و داوه‌ی بۆیان ناومه‌ته‌وه. له ته‌ڵه‌ی به‌دكاران.
10 با به‌دكاران بكه‌ونه تۆڕی خۆیانه‌وه. ته‌نیا من بپه‌ڕمه‌وه.
دیاریکراوەکانی ئێستا:
په‌سنییه‌كان 141: PNTZS
بەرچاوکردن
هاوبەشی بکە
لەبەرگرتنەوە

دەتەوێت هایلایتەکانت بپارێزرێت لەناو ئامێرەکانتدا> ? داخڵ ببە
© Bible Society in Lebanon (2017)
کۆمەڵگەی پەرتووکی پیرۆز لە لوبنان ٢٠١٧