لۆگۆی یوڤێرژن
ئایکۆنی گەڕان

په‌سنییه‌كان 142

142
سروودێكی داویده‌ كه‌ له‌ ئه‌شكه‌وت بوو. نوێژ.
1 پڕ به‌ ده‌نگم هاوار بۆ په‌روه‌ردگار ده‌كه‌م. به‌ ده‌نگی خۆم له‌ په‌روه‌ردگار ده‌پاڕێمه‌وه‌.
2 سكاڵای خۆمی له‌ به‌رده‌م هه‌ڵده‌ڕێژم. له‌ به‌رده‌می باسی ته‌نگانه‌كانی خۆم ده‌كه‌م.
3 له‌ كاتی وره‌ به‌ردانی ڕووحی خۆم. تۆ شاره‌زای ڕێڕه‌ومی. له‌و ڕێگایه‌ی پێیدا ده‌ڕۆم. ته‌ڵه‌یان بۆم ناوه‌ته‌وه‌.
4 ئاوڕ به‌لای ڕاستدا بده‌وه‌ و ببینه‌. كوا ناسیاوی من؟ په‌ناگا بۆ من قڕی تێكه‌وتووه‌. كوا پرسیاركه‌ر له‌ ئه‌حواڵی من؟
5 هاوارم بۆ تۆ كرد ئه‌ی په‌روه‌ردگار. وتم: “تۆ په‌ناگامی. له‌ زه‌ویی زیندووان تۆ به‌شی منی”.
6 به‌ وردی گوێ‌ له‌ لاوانه‌وه‌م بگره‌. چونكه‌ زۆر زه‌لیلم. ده‌ربازم بكه‌ له‌ ده‌ست ڕاونه‌رانم. چونكه‌ له‌ من ڕه‌قترن.
7 گیانم له‌ به‌ندیخانه‌ ده‌ربهێنه‌. بۆ ستایشی ناوت. ئینجا خوداناسان ده‌ورم ده‌گرن. چونكه‌ چاكه‌م له‌گه‌ڵ ده‌كه‌یت.

دیاریکراوەکانی ئێستا:

په‌سنییه‌كان 142: PNTZS

بەرچاوکردن

هاوبەشی بکە

لەبەرگرتنەوە

None

دەتەوێت هایلایتەکانت بپارێزرێت لەناو ئامێرەکانتدا> ? داخڵ ببە