په‌سنییه‌كان 140
140
هی پێشه‌وای گۆرانیبێژانه. په‌سنیه‌كی داویده.
1 ئه‌ی په‌روه‌ردگار، له كه‌سی به‌دكار ده‌ربازم بكه. له پیاوی سته‌مكار بمپارێزه.
2 ئه‌وانه‌ی له دڵه‌وه بیر له خراپه ده‌كه‌نه‌وه و به‌درێژایی ڕۆژ خه‌ریكی شه‌ڕانگێزین.
3 زمانیان وه‌ک زمانی مار تیژكردووه. كیسی ژه‌هری تیره‌مار له‌ژێر لێویانه. سیلاه.
4 ئه‌ی په‌روه‌ردگار له ده‌ست به‌دكار ئاگادارم به. له پیاوی سته‌مكار بمپارێزه. ئه‌وانه‌ی پیلانیان داناوه تا قاچم بخلیسكێنن.
5 لووتبه‌رزان ته‌ڵه‌یان بۆم ناوه‌ته‌وه. په‌ت و تۆڕیان بڵاو كردۆته‌وه. له ده‌م ڕێگا داویان بۆم ناوه‌ته‌وه. سیلاه.
6 به په‌روه‌ردگارم وت: “تۆ خوداوه‌ندی منی”. ئه‌ی په‌روه‌ردگار، گوێ له ده‌نگی پاڕانه‌وه‌م بگره.
7 ئه‌ی په‌روه‌ردگاری باڵاده‌ست، هێزی ڕزگاریم، له ڕۆژی شه‌ڕدا سه‌ری منت داپۆشی.
8 ئه‌ی په‌روه‌ردگار، ئاره‌زووه‌كانی به‌دكار مه‌هێنه دی. لێمه‌گه‌ڕێ پیلانه‌كانی سه‌ربگرێت. تا لووتبه‌رز نه‌بن. سیلاه.
9 با سه‌ری ئه‌وانه‌ی ده‌وریان داوم به خراپه‌ی لێویان بپۆشرێن.
10 با پشكۆیان به‌سه‌ردا ببارێت. بكه‌ونه نێو ئاگره‌وه، بكه‌ونه نێو چاڵه‌وه، ڕاست نه‌بنه‌وه.
11 با مرۆڤی بوختانكه‌ر له‌سه‌ر زه‌وی جێگیر نه‌بێت. با خراپه پیاوی سته‌مكار ڕاو بكات.
12 ده‌زانم په‌روه‌ردگار دادوه‌ری ده‌كات بۆ هه‌ژاران. ماف ده‌دات به نه‌داران.
13 خوداناسانیش سوپاسی ناوت ده‌كه‌ن. سه‌رڕاستان له ئاماده‌گیت داده‌نیشن.
دیاریکراوەکانی ئێستا:
په‌سنییه‌كان 140: PNTZS
بەرچاوکردن
هاوبەشی بکە
لەبەرگرتنەوە
دەتەوێت هایلایتەکانت بپارێزرێت لەناو ئامێرەکانتدا> ? داخڵ ببە
© Bible Society in Lebanon (2017)
کۆمەڵگەی پەرتووکی پیرۆز لە لوبنان ٢٠١٧