لۆگۆی یوڤێرژن
ئایکۆنی گەڕان

په‌سنییه‌كان 139

139
هی پێشه‌وای گۆرانیبێژانه‌. په‌سنیه‌كی داویده‌.
1 ئه‌ی په‌روه‌ردگار، تۆ منت پشكنی و منت ناسی.
2 هه‌ستان و دانیشتنی منت زانیوه‌. له‌ دووره‌وه‌ له‌ بیره‌كانم گه‌یشتووی.
3 ڕێڕه‌و و جێی ڕاكشانی منت پێواوه‌، شاره‌زای هه‌موو ڕێگاكانی منیت.
4 ئه‌ی په‌روه‌ردگار. هیچ وشه‌یه‌ک له‌سه‌ر زمانم نییه‌ كه‌ تۆ به‌ ته‌واوی نه‌یزانیت.
5 له‌ پێش و له‌ پشته‌وه‌ ده‌ورت داوم، ده‌ست ده‌خه‌یته‌ سه‌رم.
6 ئه‌م زانینه‌ی تۆم به‌لاوه‌ زۆر سه‌یره‌. له‌ سه‌رووی منه‌وه‌یه‌، ده‌ستم پێی ناگات.
7 بۆ كوێ‌ بڕۆم له‌ ڕووحی تۆ؟ بۆ كوێ‌ هه‌ڵبێم له‌ ڕوخسارت؟
8 ئه‌گه‌ر سه‌ربكه‌وم بۆ ئاسمانان، تۆ له‌وێیت. ئه‌گه‌ر له‌نێو دۆڵی بێبن ڕاكشێم. ئه‌وه‌تای له‌وێ‌.
9 ئه‌گه‌ر ده‌ست به‌ باڵی به‌ره‌به‌یانه‌وه‌ بگرم، ئه‌گه‌ر له‌وپه‌ڕی ده‌ریا نیشته‌جێبم.
10 له‌وێش ده‌ستی تۆ ڕێنماییم ده‌كات و ده‌ستی ڕاستت به‌ خۆیه‌وه‌ ده‌مگرێت.
11 وتم: “تاریكی دامده‌پۆشێت”. شه‌ویش ده‌بێت به‌ ڕووناكی ده‌ورم!
12 تاریكیش لای تۆ تاریكدا نایه‌ت، شه‌و وه‌ک ڕۆژ ڕووناكی ده‌به‌خشێت. تاریكیش وه‌ک ڕووناكی وایه‌.
13 چونكه‌ تۆ دڵی منت دروست كردووه‌. له‌نێو سكی دایكم منت چنیوه‌.
14 سوپاست ده‌كه‌م، چونكه‌ به‌ ترسه‌وه‌ سامناكی دروست كراوم. كاره‌كانت سه‌رسوڕهێنه‌رن، له‌ ناخمه‌وه‌ ئه‌مه‌ باش ده‌زانم.
15 ئێسقانم له‌ تۆ شاراوه‌ نه‌بوو، كاتێ له‌ په‌نهانی دروست كرام، له‌نێو سكی زه‌وی نه‌خشێنرام.
16 هێشتا له‌ سكی دایكم بووم، ئه‌ندامه‌كانی له‌شمت بینی. هه‌موو ئه‌و ڕۆژانه‌ كه‌ بۆ من شێوه‌یان كێشرا، له‌ سیپاره‌كه‌تدا نووسراون، پێش ئه‌وه‌ی هیچ كامیان هه‌بن.
17 خودایه‌، بیرۆكه‌كانت به‌لای منه‌وه‌ چه‌ند گران به‌هایه‌! كۆی ژماره‌یان چه‌ند زۆره‌!
18 ئه‌گه‌ر بیانژمێرم، له‌ لم زیاترن. كه‌ به‌ئاگادێم هێشتا له‌گه‌ڵ تۆدام.
19 خودایه‌، خۆزگه‌ به‌دكاره‌كانت بكوشتایه‌. ئه‌ی خوێنڕێژه‌كان، لێم‌ دووربكه‌ونه‌وه‌.
20 ئه‌وانه‌ی به‌ خراپه‌ باست ده‌كه‌ن، سكاڵاكاران به‌بێ‌ هۆ لێت هه‌ستاون.
21 ئه‌ی په‌روه‌ردگار، ئایا ڕقم له‌وانه‌ نه‌بێت كه‌ ڕقیان له‌تۆیه‌؟ ئایا قێزم له‌وانه‌ نه‌بێته‌وه‌ كه‌ دژی تۆ ده‌وه‌ستن؟
22 به‌ ته‌واوی ڕقم لێیانه‌. بوون به‌ دوژمنم.
23 خودایه‌ بمپشكنه‌ و بزانه‌ دڵم چی تێدایه‌. ئه‌زموونم بكه‌ و بزانه‌ خولیای چیم.
24 سه‌یر بكه‌ ئاخۆ هیچ ڕێگایه‌كی ناڕه‌وام تێدایه‌، ڕێنماییم بكه‌ بۆ ڕێگای جاویدانی.

دیاریکراوەکانی ئێستا:

په‌سنییه‌كان 139: PNTZS

بەرچاوکردن

هاوبەشی بکە

لەبەرگرتنەوە

None

دەتەوێت هایلایتەکانت بپارێزرێت لەناو ئامێرەکانتدا> ? داخڵ ببە