په‌سنییه‌كان 105
105
1 سوپاسی په‌روه‌ردگار بكه‌ن و به ناوی ئه‌وه‌وه نوێژ بكه‌ن. كرده‌وه‌كانی به نه‌ته‌وه‌كان بناسێنن.
2 گۆرانیی بۆ بڵێن. په‌سنیی بۆ بڵێن. سروود بۆ هه‌موو كاره سه‌رسوڕهێنه‌ره‌كانی بڵێن.
3 شانازی به ناوی پارسایه‌وه بكه‌ن. با دڵی ئه‌وانه خۆش بێت كه به دوای په‌روه‌ردگاردا ده‌گه‌ڕێن.
4 داوای په‌روه‌ردگار و هێزه‌كه‌ی بكه‌ن. هه‌میشه به‌دوای ڕوخساریدا بگه‌ڕێن.
5 باسی ئه‌و نیشانانه‌ی بكه‌ن كه پیشانی داوه، په‌رجو و حوكمه‌كانی زاری.
6 ئه‌ی نه‌وه‌ی ئه‌وڕاهه‌می به‌نده‌ی خۆی، ئه‌ی ڕۆڵه‌كانی یاقوو، هه‌ڵبژارده‌كانی.
7 ئه‌و په‌روه‌ردگاری خوداوه‌ندمانه. حوكمه‌كانی له سه‌راپای زه‌وییه.
8 تاهه‌تایه په‌یمانه‌كه‌ی له یاده، ئه‌و فه‌رمووده‌یه‌ی ڕایسپارد بۆ هه‌زار پشته.
9 ئه‌و په‌یمانه‌ی له‌گه‌ڵ ئه‌وڕاهه‌م به‌ستی. ئه‌و سوێنده‌ی بۆ ئسخه‌قی خوارد.
10 وه‌ک فه‌رز بۆ یاقوو چه‌سپاندی. په‌یمانێكی هه‌میشه‌ییه بۆ ئیسڕائیل.
11 فه‌رموویه‌تی: “زه‌ویی كه‌نعان به تۆ ده‌ده‌م. به‌شه میراتی خۆتانه”.
12 ئه‌و كاته‌ی ژماره‌یان كه‌م بوو. كه‌م و نامۆ بوون له‌و زه‌ویه‌دا.
13 له نه‌ته‌وه‌یه‌كه‌وه ده‌چوونه نه‌ته‌وه‌یه‌كی دیكه. له پاشایه‌تییه‌كه‌وه بۆ گه‌لێكی دیكه.
14 لێ نه‌گه‌ڕا كه‌س سته‌میان لێ بكات، به‌ڵكو له‌پێناویان پاشایانی سه‌رزه‌نشت كرد،
15 ده‌یفه‌رموو: “ده‌ست له ده‌ست نیشانكراوه‌كانم مه‌ده‌ن، خراپه له‌گه‌ڵ پێغه‌مبه‌ره‌كانم مه‌كه‌ن”.
16 جاڕی برسیێتی دا له‌سه‌ر زه‌وی. هه‌موو نانێكی له زه‌وی بڕی.
17 كه‌سێكی له پێشیانه‌وه نارد. یۆسپ به كۆیلایه‌تی فرۆشرا.
18 به كۆت ئازاری پێیه‌كانیان دا. ئاسنیان له ملی كرد،
19 تا كاتی هاتنه‌دیی قسه‌كه‌ی. فه‌رمووده‌ی په‌روه‌ردگار تاقیی كرده‌وه.
20 پاشا ناردی و كردیانه‌وه. فه‌رمانڕه‌وای گه‌لان ئازادی كرد.
21 كردی به گه‌وره‌ی ماڵی خۆی، كردی به ده‌سه‌ڵاتداری هه‌موو موڵكی خۆی.
22 تا به دڵی خۆی میره‌كانی به‌ند بكات. ڕیش سپێكانی فێری دانایی بكات.
23 جا ئیسڕائیل هاته میسڕ. یاقوو له زه‌ویی حام بوو به لانه‌واز.
24 وای كرد گه‌له‌كه‌ی زۆر به به‌روبووم بن، له هه‌موو دوژمنه‌كانی سه‌ربه‌رزتری كردن.
25 دڵی گۆڕین تا ڕقیان له گه‌له‌كه‌ی بێته‌وه. تا فێڵ له به‌نده‌كانی بكه‌ن.
26 موشێی به‌نده‌ی خۆی نارد و هاڕون ئه‌وه‌ی هه‌ڵیبژارد.
27 له‌نێوانیان وشه‌ی نیشانه‌كانی ئه‌ویان هێنایه دی. په‌رجوه‌كانی له زه‌ویی حام.
28 تاریكی نارد و تاریک داهات، دژ به فه‌رمووده‌كه‌ی نه‌وه‌ستان.
29 ئاوه‌كانی گۆڕین بۆ خوێن. ماسییه‌كانیانی كوشت.
30 زه‌وی پڕبوو له بۆق، ته‌نانه‌ت له‌نێو نوێنی پاشاكانیان.
31 فه‌رمانی دا و مێش و مه‌گه‌ز هاته نێو هه‌موو سنووره‌كانیان.
32 بارانی كردن به ته‌رزه. ئاگری به گڕ له زه‌وییه‌كانیان.
33 له دارمێو و هه‌نجیره‌كانی دان، دره‌ختی سنووره‌كانیانی شكاند.
34 به فه‌رمانی ئه‌و كوللـه و كوللـه‌حاجی به بێ‌شومار هات.
35 هه‌موو سه‌وزایی وڵاته‌كه‌یانی خوارد، به‌روبوومی زه‌ویه‌كه‌یانی خوارد.
36 هه‌موو نۆبه‌ره‌یه‌كی زه‌ویه‌كه‌یانی كوشت. سه‌ره‌تای هه‌موو هێزیان.
37 به زێڕو زیوه‌وه ده‌ریكردن. له خێڵه‌كه‌ی كه‌سی په‌ككه‌وته نه‌بوو.
38 میسڕ به ده‌رچوونیان دڵخۆش بوو. چونكه ترسی ئه‌وان چووبووه دڵیانه‌وه.
39 هه‌ورێكی كشان بۆ داپۆشین. ئاگرێک بۆ ڕووناككردنه‌وه‌ی شه‌و.
40 داوایان كرد. سوێسكه‌ی هێنا. نانی ئاسمانی تێری كردن.
41 به‌ردی شه‌قكرد و ئاوی لێ هه‌ڵقوڵا. وه‌ک ڕووبار به‌نێو بیاباندا ڕۆیی.
42 چونكه به‌ڵێنی پارسا‌ی خۆی یادكرده‌وه بۆ ئه‌وڕاهه‌می به‌نده‌كه‌ی،
43 گه‌له‌كه‌ی به شادییه‌وه هێنایه ده‌ره‌وه. هه‌ڵبژارده‌كانی به شادمانی.
44 زه‌ویی نه‌ته‌وه‌كانی پێ به‌خشین، به‌ری ماندووبوونی گه‌لانیان به میرات بۆ مایه‌وه.
45 تا فه‌رزه‌كانی به‌جێ بهێنن. فێركردنی جێبه‌جێ بكه‌ن. هه‌لیلویا.
دیاریکراوەکانی ئێستا:
په‌سنییه‌كان 105: PNTZS
بەرچاوکردن
هاوبەشی بکە
لەبەرگرتنەوە
دەتەوێت هایلایتەکانت بپارێزرێت لەناو ئامێرەکانتدا> ? داخڵ ببە
© Bible Society in Lebanon (2017)
کۆمەڵگەی پەرتووکی پیرۆز لە لوبنان ٢٠١٧