په‌سنییه‌كان 16

16
پاڕانه‌وه‌یه‌كی داویده‌.
1 خودایه‌ بمپارێزه‌ چونكه‌ من پشتم به‌ تۆ به‌ستوه‌.
2 به‌ په‌روه‌ردگارم وت: “تۆ گه‌وره‌ی منی. بێجگه‌ له‌ تۆ هیچ شتێكی چاكم نییه‌”.
3 هه‌موو خۆشییه‌كم به‌ پارساكراوانی سه‌ر زه‌وی و به‌ شكۆداره‌‌كانه‌.
4 ئه‌وانه‌ی دوای خودای دیكه‌ بكه‌ون، ده‌ردیان زۆر ده‌بێت. خوێنی قوربانییان بۆ ناڕێژم و ناویشیان له‌سه‌ر لێوم نابێت.
5 ئه‌ی په‌روه‌ردگار تۆ به‌شه‌ میرات و كاسه‌ی منی، میراتم به‌ ده‌ستی تۆیه‌.
6 گوریس كه‌وته‌ سه‌ر چاكترین زه‌وی بۆ به‌شی من، میراتێكی دڵخۆشكه‌رم هه‌یه‌.
7 ستایشی په‌روه‌ردگار ده‌كه‌م كه‌ ئامۆژگاریی كردم، ته‌نانه‌ت به‌ شه‌ویش دڵم ئاگادارم ده‌كاته‌وه‌.
8 هه‌میشه‌ په‌روه‌ردگارم له‌به‌رچاو داناوه‌، چونكه‌ له‌لای ڕاستمه‌وه‌یه‌، ناهه‌ژێم.
9 بۆیه‌ دڵشادم و گیانم له‌ شادمانه‌. جه‌سته‌شم به‌ ئاسووده‌یی ئۆقره‌ ده‌گرێت.
10 چونكه‌ تۆ گیانم له‌ دۆڵی بێبن دا به‌جێ‌ ناهێڵیت. ڕێ ناده‌یت پارساكه‌ت بۆگه‌نی ببینێت.
11 ڕێگای ژیانت پێ ناساندم، تێربوون له‌ شادی له‌ به‌رده‌متدایه. شادیی جاویدانی له‌لای ڕاستی تۆ دایه‌.

Àwon tá yàn lọ́wọ́lọ́wọ́ báyìí:

په‌سنییه‌كان 16: PNTZS

Ìsàmì-sí

Pín

Daako

None

Ṣé o fẹ́ fi àwọn ohun pàtàkì pamọ́ sórí gbogbo àwọn ẹ̀rọ rẹ? Wọlé pẹ̀lú àkántì tuntun tàbí wọlé pẹ̀lú àkántì tí tẹ́lẹ̀