YouVersion Logo
Search Icon

په‌سنییه‌كان 7

7
پاڕانه‌وه‌یه‌كی داویده‌، له‌به‌ر وته‌كانی كوشی بنیامینی بۆ په‌روه‌ردگار چڕییه‌تی.
1 ئه‌ی په‌روه‌ردگار، خودایه‌، پشت به‌ تۆم به‌ست. له‌ هه‌موو ئه‌وانه‌ی ڕاوم ده‌نێن ڕزگارم بكه‌ و ده‌ربازم بكه‌.
2 ئه‌گینا وه‌ک شێر په‌لامارم ده‌ده‌ن، پارچه‌پارچه‌م ده‌كه‌ن و كه‌سیش نییه‌ ده‌ربازم بكات.
3 ئه‌ی په‌روه‌ردگار، خودایه‌، ئه‌گه‌ر من وام كردووه‌، ئه‌گه‌ر ده‌سته‌كانم نه‌ڕاوه‌ییان كردووه‌،
4 ئه‌گه‌ر خراپه‌م كرد بۆ ئه‌وه‌ی به‌ ئاشتی له‌گه‌ڵمدا ده‌ژیێت، یان به‌بێ‌ هۆ دوژمنه‌كه‌مم تاڵان كردووه‌،
5 با دوژمن ڕاوم بنێت و پێشم لێبگرێت، با ژیانم پێشێل بكات له‌سه‌ر زه‌وی و شكۆمه‌ندیم بكه‌وێته‌ نێو گڵ. سیلاه‌.
6 ئه‌ی په‌روه‌ردگار، به‌ تووڕه‌یی خۆت ڕاپه‌ڕه‌. دژی قینی دوژمنه‌كانم ڕاستبه‌ره‌وه‌. ڕاسپارده‌ت ڕه‌وایه‌.
7 كۆڕی گه‌لان له‌ ده‌وری خۆت ببه‌سته‌ و له‌ به‌رزاییه‌وه‌ فه‌رمانڕه‌واییان به‌سه‌ردا بكه‌.
8 په‌روه‌ردگار دادوه‌ریی گه‌لان ده‌كات. ئه‌ی په‌روه‌ردگار، به‌پێی مافی خۆم دادگاییم بكه‌، به‌گوێره‌ی ته‌واویی گیانم.
9 ئه‌ی په‌روه‌ردگاری چاكخواز، كه‌ مێشک و دڵه‌كان ده‌پشكنی، خراپه‌ی به‌د‌كاران نابود بكه‌ و خوداناسان پایه‌دار بكه‌.
10 خودا قه‌ڵغانی منه‌، ئه‌وه‌ی دڵڕاسته‌كان ڕزگار ده‌كات.
11 خودا دادوه‌رێكی دادپه‌روه‌ره‌، هه‌موو ڕۆژێكیش تووڕه‌ ده‌بێت.
12 ئه‌گه‌ر كه‌سێک نه‌گه‌ڕێته‌وه‌، خودا شمشێره‌كه‌ی خۆی تیژ ده‌كات، كه‌وانه‌كه‌ی ده‌چه‌مێنێته‌وه‌ و ژێیه‌كه‌ی توند ده‌كات.
13 چه‌كی مه‌رگ ئاڕاسته‌ی ده‌كات. تیره‌كانی گڕدار ده‌كات.
14 ئه‌وه‌تا به‌دكار به‌ خراپه‌وه‌ ژانی گرتووه‌. به‌ ماندووبوون سكی پڕ بووه‌ و درۆی ده‌بێت.
15 چاڵێک هه‌ڵده‌كه‌نێت و قووڵی ده‌كات، به‌ڵام خۆی ده‌كه‌وێته‌ ئه‌و چاڵه‌ی كه‌ دروستی كردووه‌.
16 ماندووبوونه‌كه‌ی به‌سه‌ر سه‌ری خۆیدا ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ و تاریكییه‌كه‌شی به‌ باڵای خۆیدا ده‌بارێت.
17 سوپاسی په‌روه‌ردگار ده‌كه‌م بۆ چاكخوازیه‌كه‌ی، په‌سنی بۆ ناوی په‌روه‌ردگاری هه‌ره‌به‌رز ده‌ڵێم.

अहिले सेलेक्ट गरिएको:

په‌سنییه‌كان 7: PNTZS

हाइलाइट

शेयर गर्नुहोस्

कपी गर्नुहोस्

None

Want to have your highlights saved across all your devices? Sign up or sign in