YouVersion Logo
Search Icon

په‌سنییه‌كان 5

5
هی پێشه‌وای گۆرانیبێژانه‌ به‌ شمشاڵ. په‌سنیه‌كی داویده‌.
1 ئه‌ی په‌روه‌ردگار، گوێ‌ له‌ وشه‌كانم بگره‌، له‌ هاوارم وردبه‌ره‌وه‌.
2 گوێ‌ له‌ ده‌نگی نزام بگره‌، ئه‌ی پاشا و خوداوه‌نده‌كه‌م، چونكه‌ بۆ تۆ نوێژ ده‌كه‌م.
3 ئه‌ی په‌روه‌ردگار، به‌یانیان ده‌نگم ده‌بیستیت‌، به‌یانیان نوێژه‌كه‌م ئاڕاسته‌ی تۆ ده‌كه‌م و چاوه‌ڕێ‌ ده‌كه‌م.
4 چونكه‌ تۆ خوداوه‌ندێک نیت خراپه‌ت پێ‌ خۆش بێت، به‌دكار له‌گه‌ڵت نیشته‌جێ‌ نابێت.
5 لووتبه‌رزه‌كان له‌به‌ر چاوت ناوه‌ستن، ڕقت له‌ هه‌موو به‌دكارێک ده‌بێته‌وه،
6 ئه‌وانه‌ی به‌ درۆ ده‌دوێن، له‌نێویان ده‌به‌یت. په‌روه‌ردگار قێزی له‌ مرۆڤی خوێنڕێژ و فێڵباز ده‌بێته‌وه.
7 به‌ڵام من، به‌زۆریی مێهره‌بانیت، دێمه‌ نێو ماڵه‌كه‌ت، به‌ ترسی تۆوه‌ له‌ په‌رستگای پارسات كڕنۆش ده‌به‌م.
8 ئه‌ی په‌روه‌ردگار، له‌به‌ر دوژمنه‌كانم بۆ چاكخوازیی خۆت ڕێنماییم بكه‌. ڕێگای خۆت ته‌خت بكه‌ له‌ پێشم.
9 چونكه‌ له‌زاریاندا ڕاست نییه‌، ناوه‌ڕۆكیان له‌ناوچوونه‌، قوڕگیان گۆڕێكی كراوه‌یه‌، زمانیان لووس كردووه‌.
10 خودایه‌، تاوانباریان بكه‌! با بكه‌ونه‌ نێو پیلانی خۆیانه‌وه‌، به‌ زۆریی گوناهه‌كانیان ده‌ریان بكه‌، چونكه‌ لێت یاخی بوون.
11 هه‌موو ئه‌وانه‌ی پشتت پێ ده‌به‌ستن دڵخۆش ده‌بن. تاهه‌تایه‌ ده‌نگ هه‌ڵده‌بڕن. ده‌یانخه‌یته‌ ژێر سێبه‌ری خۆته‌وه‌. جا ئه‌وانه‌ی ناوی تۆیان خۆشده‌وێت به‌ تۆ شاد بن.
12 چونكه‌ ئه‌ی په‌روه‌ردگار، تۆ خوداناسان داڕشت ده‌كه‌یت، به‌ ڕه‌زامه‌ندی خۆت وه‌ک قه‌ڵغان ده‌وریان ده‌ده‌یت.

अहिले सेलेक्ट गरिएको:

په‌سنییه‌كان 5: PNTZS

हाइलाइट

शेयर गर्नुहोस्

कपी गर्नुहोस्

None

Want to have your highlights saved across all your devices? Sign up or sign in

YouVersion uses cookies to personalize your experience. By using our website, you accept our use of cookies as described in our Privacy Policy