په‌سنییه‌كان 21
21
هی پێشه‌وای گۆرانیبێژانه. په‌سنیه‌كی داویده.
1 ئه‌ی په‌روه‌ردگار، پاشا به هێزی تۆ دڵشاد ده‌بێت. چۆن به‌و ڕزگارییه‌ی پێت به‌خشیوه دڵخۆش نابێت!
2 ئاره‌زووی دڵیت پێ به‌خشیوه و له داواكارییه‌كانی زمانی ڕانه‌گرتووه. سیلاه.
3 به داڕشتێكی زۆره‌وه پێشوازیت لێ‌كرد و تاجێكی زێڕی سافت له‌سه‌ر سه‌ری دانا.
4 داوای ژیانی لێ‌كردیت، پێت به‌خشی، ڕۆژگاری درێژی تاهه‌تایه و جاویدانیه.
5 به‌و ڕزگارییه كه پێت داوه، شكۆمه‌ندییه‌كه‌ی مه‌زنه، شكۆمه‌ندی و پایه‌به‌رزیت به‌سه‌ردا خستووه.
6 چونكه داڕشتێكی بێ كۆتاییت داوه‌تێ. به خۆشی دیداری خۆت شادمانی ده‌كه‌یت.
7 چونكه پاشا پشت به په‌روه‌ردگار ده‌به‌ستێت، به به‌خششی خودای هه‌ره‌به‌رز ناهه‌ژێت.
8 ده‌ستت به‌سه‌ر هه‌موو دوژمنه‌كانتدا ده‌ڕوات. ده‌ستی ڕاستت به‌سه‌ر ناحه‌زانت.
9 كه ده‌رده‌كه‌ویت وه‌ک ته‌نوورێكی بڵێسه داریان لێده‌كه‌یت. له تووڕه‌ییدا په‌روه‌ردگار قووتیان ده‌دات و ئاگریش ده‌یانخوات.
10 ڕه‌چه‌ڵه‌كیان له‌سه‌ر زه‌وی و نه‌وه‌یان له‌نێو ئاده‌میزادان ده‌بڕێته‌وه.
11 هه‌رچه‌نده پیلانیان دژت دانا و بیریان له فێڵ كرده‌وه، سه‌رناكه‌ون.
12 چونكه تۆ وایان لێده‌كه‌یت هه‌ڵبێن، كاتێ تیروكه‌وان به‌ره‌و ڕوویان ده‌كه‌یت.
13 به هێزی خۆت پایه‌به‌رز به ئه‌ی په‌روه‌ردگار. په‌سنی و ئاواز بۆ توانای تۆ ده‌ڵێین.
Voafantina amin'izao fotoana izao:
په‌سنییه‌كان 21: PNTZS
Asongadina
Hizara
Dika mitovy

Tianao hovoatahiry amin'ireo fitaovana ampiasainao rehetra ve ireo nasongadina? Hisoratra na Hiditra
© Bible Society in Lebanon (2017)
کۆمەڵگەی پەرتووکی پیرۆز لە لوبنان ٢٠١٧