په‌سنییه‌كان 16
16
پاڕانه‌وه‌یه‌كی داویده.
1 خودایه بمپارێزه چونكه من پشتم به تۆ به‌ستوه.
2 به په‌روه‌ردگارم وت: “تۆ گه‌وره‌ی منی. بێجگه له تۆ هیچ شتێكی چاكم نییه”.
3 هه‌موو خۆشییه‌كم به پارساكراوانی سه‌ر زه‌وی و به شكۆداره‌كانه.
4 ئه‌وانه‌ی دوای خودای دیكه بكه‌ون، ده‌ردیان زۆر ده‌بێت. خوێنی قوربانییان بۆ ناڕێژم و ناویشیان له‌سه‌ر لێوم نابێت.
5 ئه‌ی په‌روه‌ردگار تۆ به‌شه میرات و كاسه‌ی منی، میراتم به ده‌ستی تۆیه.
6 گوریس كه‌وته سه‌ر چاكترین زه‌وی بۆ به‌شی من، میراتێكی دڵخۆشكه‌رم هه‌یه.
7 ستایشی په‌روه‌ردگار ده‌كه‌م كه ئامۆژگاریی كردم، ته‌نانه‌ت به شه‌ویش دڵم ئاگادارم ده‌كاته‌وه.
8 هه‌میشه په‌روه‌ردگارم له‌به‌رچاو داناوه، چونكه له‌لای ڕاستمه‌وه‌یه، ناهه‌ژێم.
9 بۆیه دڵشادم و گیانم له شادمانه. جه‌سته‌شم به ئاسووده‌یی ئۆقره ده‌گرێت.
10 چونكه تۆ گیانم له دۆڵی بێ‌بن دا به‌جێ ناهێڵیت. ڕێ ناده‌یت پارساكه‌ت بۆگه‌نی ببینێت.
11 ڕێگای ژیانت پێ ناساندم، تێربوون له شادی له به‌رده‌متدایه. شادیی جاویدانی له‌لای ڕاستی تۆ دایه.
Voafantina amin'izao fotoana izao:
په‌سنییه‌كان 16: PNTZS
Asongadina
Hizara
Dika mitovy
Tianao hovoatahiry amin'ireo fitaovana ampiasainao rehetra ve ireo nasongadina? Hisoratra na Hiditra
© Bible Society in Lebanon (2017)
کۆمەڵگەی پەرتووکی پیرۆز لە لوبنان ٢٠١٧