په‌سنییه‌كان 24
24
په‌سنیه‌كی داویده.
1 زه‌وی و هه‌رچی تێدایه هی په‌روه‌ردگاره. جیهان و هه‌موو دانیشتوانی.
2 چونكه له‌سه‌ر ده‌ریاكان بناغه‌ی داناوه و له‌سه‌ر ڕووباره‌كان جێگیری كردووه.
3 كێ سه‌رده‌كه‌وێته سه‌ر كێوی په‌روه‌ردگار؟ كێ له شوێنه پارساكهی ده‌وه‌ستێت؟
4 ئه‌وه‌ی ده‌ستپاک و دڵپاک بێت، ئه‌وه‌ی مه‌یلی ناڕوا نه‌كات و به درۆ سوێند نه‌خوات.
5 له په‌روه‌ردگاره‌وه داڕشتی پێده‌گات، له خودای ڕزگاریده‌ریشی بێتاوانكردن.
6 ئه‌مه‌یه ئه‌و نه‌وه‌یه‌ی به‌دوای په‌روه‌ردگار ده‌گه‌ڕێت، ئه‌وه‌ی به‌دوای ڕووی تۆ ده‌گه‌ڕێت ئه‌ی خودای یاقوو. سیلاه.
7 ئه‌ی ده‌روازه‌كان سه‌ر هه‌ڵبڕن، ئه‌ی ده‌رگا جاویدانیه‌كان به‌رزببنه‌وه، تا پاشای شكۆمه‌ندی بێته ژووره‌وه.
8 ئه‌م پاشای شكۆمه‌ندییه كێیه؟ په‌روه‌ردگاری به‌هێز و ده‌سه‌ڵاتداره، په‌روه‌ردگاری قاره‌مان له جه‌نگ.
9 ئه‌ی ده‌روازه‌كان سه‌ر هه‌ڵبڕن، ئه‌ی ده‌رگا جاویدانیه‌كان به‌رزبنه‌وه، تا پاشای شكۆمه‌ندی بێته ژووره‌وه.
10 ئه‌م پاشای شكۆمه‌ندییه كێیه؟ په‌روه‌ردگاری سوپاسالار پاشای شكۆمه‌ندییه. سیلاه.
ಪ್ರಸ್ತುತ ಆಯ್ಕೆ ಮಾಡಲಾಗಿದೆ:
په‌سنییه‌كان 24: PNTZS
Highlight
ಶೇರ್
ಕಾಪಿ

Want to have your highlights saved across all your devices? Sign up or sign in
© Bible Society in Lebanon (2017)
کۆمەڵگەی پەرتووکی پیرۆز لە لوبنان ٢٠١٧