په‌سنییه‌كان 4
4
هی پێشه‌وای گۆرانیبێرژانه. به ژێداره‌كان. په‌سنیه‌كی داویده
1 كاتی نزاكه‌م وه‌ڵامم بده‌ره‌وه ئه‌ی خوداوه‌ندی چاكخوازم. له ته‌نگانه‌دا به هانامه‌وه هاتی، میهره‌بان به له‌گه‌ڵم و گوێ له نوێژه‌كه‌م بگره.
2 ئه‌ی ئاده‌میزادان، تا كه‌ی شكۆی من به شوره‌یی ده‌زانن؟ تا كه‌ی حه‌ز له ناڕه‌وا ده‌كه‌ن و به‌دوای درۆدا ده‌گه‌ڕێن؟ سیلاه.
3 بزانن كه په‌روه‌ردگار خوداناسه‌كه‌ی بۆ خۆی جیا كردۆته‌وه. په‌روه‌ردگار گوێم لێ ده‌گرێت كاتی بانگی ده‌كه‌م.
4 تووڕه بن به‌ڵام گوناه مه‌كه‌ن. له‌سه‌ر نوێنه‌كانتان له دڵی خۆتاندا لێكی بده‌نه‌وه و بێده‌نگ بن. سیلاه.
5 قوربانیی بێتاوانی بكه‌ن و پشت به په‌روه‌ردگار ببه‌ستن.
6 زۆر كه‌س ده‌ڵێن: “كێ چاكه‌مان نیشان ده‌دات؟”. ڕووناكیی ڕووخسارت به‌سه‌رماندا هه‌ڵبێنه ئه‌ی په‌روه‌ردگار.
7 خۆشییه‌كت خستووه‌ته دڵمه‌وه له خۆشیی ئه‌وان مه‌زنتره كاتێ دانه‌وێڵه و مه‌ییان زۆر ده‌بێت.
8 ئه‌ی په‌روه‌ردگار، به ئاشتی پاڵ ده‌ده‌مه‌وه، به‌ڵكو ده‌شخه‌وم، چونكه ته‌نها تۆ له ئاسووده‌یی نیشته‌جێم ده‌كه‌یت.
انتخاب شده:
په‌سنییه‌كان 4: PNTZS
هایلایت
به اشتراک گذاشتن
کپی

می خواهید نکات برجسته خود را در همه دستگاه های خود ذخیره کنید؟ برای ورودثبت نام کنید یا اگر ثبت نام کرده اید وارد شوید
© Bible Society in Lebanon (2017)
کۆمەڵگەی پەرتووکی پیرۆز لە لوبنان ٢٠١٧