په‌سنییه‌كان 15

15
په‌سنیه‌كی داویده‌.
1 ئه‌ی په‌روه‌ردگار، كێ‌ له‌ پارساگای تۆ نیشته‌جێ‌ ده‌بێت؟ كێ‌ له‌سه‌ر كێوی پارسای تۆ ده‌ژیێت؟
2 ئه‌و كه‌سه‌ی ڕێگای ته‌واو ده‌گرێت و ڕه‌وا به‌ ئه‌نجام ده‌گه‌یه‌نێت، له‌ دڵه‌وه‌ به‌ ڕاستگۆیی قسه‌ ده‌كات و
3 به‌ زمانی بوختان ناكات، كه‌ خراپه‌ له‌گه‌ڵ هاوڕێیه‌كه‌ی ناكات و نزیكه‌كه‌ی شه‌رمه‌زار ناكات،
4 كه‌ به‌ سووكییه‌وه‌ ده‌ڕوانێته‌ خراپه‌كاران و ڕێز له‌وانه‌ ده‌نێت كه‌ ترسی په‌روه‌ردگاریان له‌ دڵدایه‌. سوێندی خۆی به‌جێ‌ ده‌هێنێت، ئه‌گه‌ر ببێته‌ مایه‌ی زیانیش بۆی.
5 زیوه‌كه‌ی به‌ سوود نادات و به‌رتیل له‌ بێتاوان وه‌رناگرێ‌. ئه‌وه‌ی ئه‌مانه‌ بكات، تاهه‌تایه‌ جێله‌ق نابێت.

های‌لایت

به اشتراک گذاشتن

کپی

None

می خواهید نکات برجسته خود را در همه دستگاه های خود ذخیره کنید؟ برای ورودثبت نام کنید یا اگر ثبت نام کرده اید وارد شوید