ئاشکراکردن 14:3-18
ئاشکراکردن 14:3-18 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
بۆ فریشته‌ی وارگه‌ی لادیقیا، بنووسه: “ئامین و گه‌واهیده‌ری سه‌رڕاست و ڕاستگۆ كه ده‌ستپێكی ئافریده‌ی خودایه، ده‌فه‌رمووێ: ئاگام له كرداره‌كانته، تۆ نه سارد و نه گه‌رمیت. خۆزگه سارد یان گه‌رم بووای. چونكه شله‌تێنیت، نه ساردیت و نه گه‌رمیت، به‌ته‌مام له ده‌ممه‌وه بتتفێنمه‌وه. چونكه ده‌ڵێی: ده‌وڵه‌مه‌ندم و زه‌نگین بوومه، پێویستیم به هیچ نییه. به‌ڵام بێ ئاگای له‌وه‌ی به ده‌رده‌سه‌ری و نه‌گبه‌ت و هه‌ژار و كوێر و ڕووتیت. ئامۆژگاریت ده‌كه‌م زێڕی به ئاگر پوخته‌كراوم لێ بكڕیت تاكو ده‌وڵه‌مه‌ند بیت، جلی سپیش تاكو بیپۆشیت، بۆئه‌وه‌ی شه‌رمه‌زاری ڕووتیت ده‌رنه‌كه‌وێت، كلیش له چاوت بده‌یت تاكو ببینیت.
ئاشکراکردن 14:3-18 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
بۆ فریشتەی کڵێساکەی لاودیکییا بنووسە: ئەمە پەیامی ئەوەیە کە بە «ئامین» ناو دەبردرێت، کە شایەتیدەری دڵسۆز و ڕاستگۆیە و سەرچاوەی بەدیهێنراوەکانی خودایە: «ئاگام لە کردارەکانتە، تۆ نە سارد و نە گەرمیت. خۆزگە سارد یان گەرم بووای، بەڵام لەبەر ئەوەی شلەتێنیت، نە ساردیت و نە گەرمیت، بەتەمام لە دەممەوە بتتفێنمەوە. تۆ دەڵێی: ”دەوڵەمەندم و زەنگین بوومە، پێویستیم بە هیچ نییە.“ بەڵام بێئاگای لەوەی کە بەدبەخت و نەگبەت و هەژار و کوێر و ڕووتیت. ئامۆژگاریت دەکەم زێڕی بە ئاگر پوختەکراوم لێ بکڕیت تاکو دەوڵەمەند بیت، جلی سپیش تاکو لەبەری بکەیت بۆ ئەوەی شەرمەزاری ڕووتیت دەرنەکەوێت، هەروەها کلیش بۆ ئەوەی لە چاوتی بدەیت هەتا ببینیت.