بۆ فریشته‌ی وارگه‌ی لادیقیا، بنووسه: “ئامین و گه‌واهیده‌ری سه‌رڕاست و ڕاستگۆ كه ده‌ستپێكی ئافریده‌ی خودایه، ده‌فه‌رمووێ: ئاگام له كرداره‌كانته، تۆ نه سارد و نه گه‌رمیت. خۆزگه سارد یان گه‌رم بووای. چونكه شله‌تێنیت، نه ساردیت و نه گه‌رمیت، به‌ته‌مام له ده‌ممه‌وه بتتفێنمه‌وه. چونكه ده‌ڵێی: ده‌وڵه‌مه‌ندم و زه‌نگین بوومه، پێویستیم به هیچ نییه. به‌ڵام بێ ئاگای له‌وه‌ی به ده‌رده‌سه‌ری و نه‌گبه‌ت و هه‌ژار و كوێر و ڕووتیت. ئامۆژگاریت ده‌كه‌م زێڕی به ئاگر پوخته‌كراوم لێ بكڕیت تاكو ده‌وڵه‌مه‌ند بیت، جلی سپیش تاكو بیپۆشیت، بۆئه‌وه‌ی شه‌رمه‌زاری ڕووتیت ده‌رنه‌كه‌وێت، كلیش له چاوت بده‌یت تاكو ببینیت.
بینین 3 بخوێنەوە
گوێگرتن لە بینین 3
هاوبەشی بکە
هەموو وەشانەکان بەراورد بکە: بینین 14:3-18
ئایەتەکان پاشەکەوت بکە، ئۆفلاین بخوێنەرەوە، سەیری کلیپی فێرکاری بکە و زۆر شتی تر!
ماڵەوە
کتێبی پیرۆز
پلانەکان
ڤیدیۆکان