بینین 3
3
1 هه‌روه‌ها بۆ فریشته‌ی وارگه‌ی سه‌ردس، بنووسه: “ئه‌وه‌ی حه‌وت ڕووحی خودا و حه‌وت هه‌ساره‌كه‌ی هه‌یه ده‌فه‌رمووێ: ئاگام له كرداره‌كانته، تۆ به ناو زیندوویت، به‌ڵام مردوویت. 2 بێ‌دار به! ئه‌وه‌ی ماوه به‌هێزی بكه، ئه‌وه‌ی خه‌ریكه بمرێت، چونكه له‌به‌رده‌م خودا كاره‌كانتم به ناته‌واوی بینی. 3 به‌بیرت بێته‌وه چۆن وه‌رتگرت و بیستت، بیپارێزه و تۆبه بكه. چونكه ئه‌گه‌ر بێ‌دار نه‌بیت، ئه‌وا وه‌ک دزێک دێم و نازانی له چ كاتێک بۆت دێم. 4 خه‌ڵكێكی كه‌مت له سه‌ردسدا هه‌یه پۆشاكه‌كانیان گڵاو نه‌كردووه، به به‌رگی سپییه‌وه له‌گه‌ڵ من ڕێده‌كه‌ن، چونكه شایانی ئه‌وه‌ن. 5 ئه‌وه‌ی سه‌ربكه‌وێت ئاوا به‌رگی سپی ده‌پۆشێت و ناوی له سیپاره‌ی ژیان ناسڕمه‌وه و له‌به‌رده‌م باوكم و له‌به‌رده‌م فریشته‌كانی دان به ناوه‌كه‌یدا ده‌نێم. 6 ئه‌وه‌ی گوێی هه‌یه، با ببیستێت ڕووح چی بۆ وارگه‌كان ده‌فه‌رمووێ”.
7 هه‌روه‌ها بۆ فریشته‌ی وارگه‌ی پیلاده‌لپیا، بنووسه: “ئه‌وه‌ی پارسا و ڕه‌وایه، كلیله‌كه‌ی داویدی له ده‌سته، ئه‌وه‌ی ده‌یكاته‌وه و كه‌س دایناخات، دایده‌خات و كه‌س نایكاته‌وه، ده‌فه‌رمووێ: 8 ئاگام له كرداره‌كانته. ئه‌وه‌تا ده‌رگایه‌كی كراوه‌م له‌به‌رده‌مت داناوه و كه‌س ناتوانێت دایبخات. چونكه هێزێكی كه‌مت هه‌یه، به‌ڵام وشه‌ی من ده‌پارێزیت، نكۆڵیت له ناوی من نه‌كرد. 9 ئه‌وه‌تا ئاوا له‌وانه‌ی كه‌نیشتی شه‌یتان ده‌كه‌م، ئه‌وانه‌ی ده‌ڵێن جووین و جووش نین، به‌ڵكو درۆ ده‌كه‌ن، وایان لێ ده‌كه‌م بێن و له‌به‌رده‌م پێیه‌كانت كڕنۆش ببه‌ن و بزانن تۆم خۆشویستووه. 10 چونكه ڕاسپارده‌ی منت بۆ دانبه‌خۆداگرتن پاراستووه، منیش له كاتی تاقیكردنه‌وه ده‌تپارێزم، كه خه‌ریكه به‌سه‌ر هه‌موو جیهاندا دێت، تاكو ئه‌وانه‌ی له‌سه‌ر زه‌وی نیشته‌جێن تاقی بكرێنه‌وه. 11 زوو دێم. ده‌ست بگره به‌وه‌ی هه‌ته، تاكو كه‌س تاجه‌كه‌ت لێ نه‌ستێنێت. 12 ئه‌وه‌ی سه‌ربكه‌وێت ده‌یكه‌مه كۆڵه‌گه‌یه‌ک له نێو په‌رستگای خوداوه‌ندم و هه‌رگیز لێی ده‌رناچێت. ناوی خوداوه‌ندم و ناوی شاری خوداوه‌ندم له‌سه‌ر ده‌نووسم، یروشلایمی نوێ، ئه‌وه‌ی له‌لایه‌ن خوداوه‌ندمه‌وه له ئاسمان دێته خواره‌وه، هه‌روه‌ها ناوی نوێی خۆمی له‌سه‌ر ده‌نووسم. 13 ئه‌وه‌ی گوێی هه‌یه، با ببیستێت ڕووح چی بۆ وارگه‌كان ده‌فه‌رمووێ”.
14 بۆ فریشته‌ی وارگه‌ی لادیقیا، بنووسه: “ئامین و گه‌واهیده‌ری سه‌رڕاست و ڕاستگۆ كه ده‌ستپێكی ئافریده‌ی خودایه، ده‌فه‌رمووێ: 15 ئاگام له كرداره‌كانته، تۆ نه سارد و نه گه‌رمیت. خۆزگه سارد یان گه‌رم بووای. 16 چونكه شله‌تێنیت، نه ساردیت و نه گه‌رمیت، به‌ته‌مام له ده‌ممه‌وه بتتفێنمه‌وه. 17 چونكه ده‌ڵێی: ده‌وڵه‌مه‌ندم و زه‌نگین بوومه، پێویستیم به هیچ نییه. به‌ڵام بێ ئاگای له‌وه‌ی به ده‌رده‌سه‌ری و نه‌گبه‌ت و هه‌ژار و كوێر و ڕووتیت. 18 ئامۆژگاریت ده‌كه‌م زێڕی به ئاگر پوخته‌كراوم لێ بكڕیت تاكو ده‌وڵه‌مه‌ند بیت، جلی سپیش تاكو بیپۆشیت، بۆئه‌وه‌ی شه‌رمه‌زاری ڕووتیت ده‌رنه‌كه‌وێت، كلیش له چاوت بده‌یت تاكو ببینیت. 19 ئه‌وانه‌ی خۆشمبووێت سه‌رزه‌نشتی ده‌كه‌م و ته‌مبێی ده‌كه‌م. بۆیه دڵگه‌رم به و تۆبه بكه. 20 ئه‌وه‌تا له‌به‌ر ده‌رگا وه‌ستاوم و له ده‌رگا ده‌ده‌م. ئه‌گه‌ر یه‌كێک گوێی له ده‌نگم بوو و ده‌رگاكه‌ی كرده‌وه، لێی دێمه ژووره‌وه و شێوی له‌گه‌ڵ ده‌خۆم، ئه‌ویش له‌گه‌ڵ من. 21 ئه‌وه‌ی سه‌ربكه‌وێت ده‌یده‌مێ له‌سه‌ر ته‌خته‌كه‌مدا له‌گه‌ڵم دا‌نیشێت، وه‌ک منیش سه‌ركه‌وتم و له‌گه‌ڵ باوكم له ته‌خته‌كه‌یدا دانیشتم. 22 ئه‌وه‌ی گوێی هه‌یه، با ببیستێت ڕووح چی بۆ وارگه‌كان ده‌فه‌رمووێ”.
دیاریکراوەکانی ئێستا:
بینین 3: PNTZS
بەرچاوکردن
هاوبەشی بکە
لەبەرگرتنەوە
![None](/_next/image?url=https%3A%2F%2Fimageproxy.youversionapi.com%2F58%2Fhttps%3A%2F%2Fweb-assets.youversion.com%2Fapp-icons%2Fckb.png&w=128&q=75)
دەتەوێت هایلایتەکانت بپارێزرێت لەناو ئامێرەکانتدا> ? داخڵ ببە
© Bible Society in Lebanon (2017)
کۆمەڵگەی پەرتووکی پیرۆز لە لوبنان ٢٠١٧