ئاشکراکردن 1:10-11
ئاشکراکردن 1:10-11 كوردی سۆرانی ستانده‌رد (KSS)
پاشان فریشتەیەکی دیکەی بەهێزم بینی لە ئاسمانەوە دەهاتە خوارەوە و بە هەور خۆی پۆشیبوو، پەلکەزێڕینە لەسەر سەری بوو، ڕووی وەک خۆر وابوو، پێیەکانی وەک ستوونی ئاگر وابوون. تۆمارێکی بچووکی کراوەی بەدەستەوە بوو. پێی ڕاستی لەسەر دەریا و چەپی لەسەر وشکانی دانا. بە دەنگێکی بەرز وەک نەڕەی شێر نەڕاندی. کاتێک نەڕاندی، حەوت هەورەگرمەکە بە دەنگەکانیان هاتنە دوان. کاتێک حەوت هەورەگرمەکە هاتنە دوان، بەتەمابووم بنووسم، بەڵام دەنگێکم لە ئاسمانەوە گوێ لێ‌بوو دەیفەرموو: «ئەوەی حەوت هەورەگرمەکە گوتیان مۆری بکە و مەیاننووسە.» ئەو فریشتەیەی بینیم لەسەر دەریا و وشکانی ڕاوەستابوو، دەستی ڕاستی بۆ ئاسمان بەرزکردەوە و سوێندی بە خودای زیندووی هەتاهەتایی خوارد، ئەوەی ئاسمان و زەوی و دەریا و هەموو ئەو شتانەی تێیاندایە بەدییهێناون و گوتی: «چیتر کاتەکە دواناخرێت! بەڵکو لە ڕۆژانی پێش لێدانی کەڕەنا لەلایەن فریشتەی حەوتەمەوە، پێش ئەوەی دەنگی کەڕەناکە بێت، نهێنی خودا دێتە دی، وەک چۆن خودا‌ش مژدەی بە بەندە پێغەمبەرەکانی دا.» ئەو دەنگەی لە ئاسمانەوە گوێم لێ‌بوو دیسان قسەی لەگەڵ کردم و فەرمووی: «بڕۆ تۆمارە کراوەکە لە فریشتە ڕاوەستاوەکەی سەر دەریا و وشکانی وەربگرە.» چوومە لای فریشتەکە و پێم گوت کە تۆمارە بچووکەکەم بداتێ. ئەویش پێی گوتم: «بیبە و بیخۆ. گەدەت تاڵ دەکات، بەڵام لە دەمتدا وەک هەنگوین شیرین دەبێت.» ئەوە بوو تۆمارە بچووکەکەم لە دەستی فریشتەکە وەرگرت و خواردم، لە دەممدا وەک هەنگوین شیرین بوو، بەڵام کە خواردم گەدەی تاڵ کردم. پاشان پێم گوترا: «دەبێت دووبارە پێشبینی لەسەر خەڵک و نەتەوە و زمان و پاشای زۆر بکەیت.»
ئاشکراکردن 1:10-11 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
پاشان فریشته‌یه‌كی دیكه‌ی به‌هێزم بینی له ئاسمانه‌وه ده‌هاته خواره‌وه، به هه‌ور خۆی پۆشیبوو، په‌لكه‌زێڕینه له‌سه‌ر سه‌ری بوو، ڕووی وه‌ک خۆر بوو، پێیه‌كانی وه‌ک ستوونی ئاگر بوون. سیپاره‌یه‌كی بچووكی كراوه‌ی به‌ده‌سته‌وه بوو. پێی ڕاستی له‌سه‌ر ده‌ریا و چه‌پی له‌سه‌ر وشكایی دانا. به ده‌نگێكی مه‌زن وه‌ک نه‌عره‌ته‌ی شێر نه‌ڕاندی. كاتێ نه‌ڕاندی، حه‌وت هه‌وره‌تریشقه به ده‌نگه‌كانیان هاتنه دوواندن. كاتێ حه‌وت هه‌وره‌تریشقه‌كه هاتنه دوواندن، به‌ته‌مابووم بنووسم، به‌ڵام ده‌نگێكم له ئاسمانه‌وه بیست ده‌یفه‌رموو: “ئه‌وه‌ی حه‌وت هه‌وره‌تریشقه‌كه وتیان مۆری بكه و مه‌یاننووسه”. ئه‌و فریشته‌یه‌ی بینیم له‌سه‌ر ده‌ریا و وشكایی ڕاوه‌ستابوو ده‌ستی بۆ ئاسمان به‌رزكرده‌وه و سوێندی به زیندووی جاویدانی خوارد، ئه‌وه‌ی ئاسمان و زه‌وی و ده‌ریا و هه‌موو ئه‌و شتانه‌ی تیایاندایه ئافراندووه، وتی: “دواكه‌وتنی دیكه نابێت!” به‌ڵكو له‌و ڕۆژانه‌ی فریشته‌ی حه‌وته‌م خه‌ریكه كه‌ڕه‌نا لێ ده‌دات و ده‌نگی لێ دێت، نهێنیی خودا‌ش دێته دی، وه‌ک موژده‌ی به به‌نده پێغه‌مبه‌ره‌كانی دا. ئه‌و ده‌نگه‌ی كه له ئاسمانه‌وه بیستم دیسان قسه‌ی له‌گه‌ڵ كردم و فه‌رمووی: “بڕۆ سیپاره كراوه‌كه له فریشته ڕاوه‌ستاوه‌كه‌ی سه‌ر ده‌ریا و سه‌ر وشكایی وه‌ربگره”. چوومه لای فریشته‌كه و پێم وت: “سیپاره بچووكه‌كه‌م پێ بده”. پێی وتم: “بیبه و بیخۆ. هه‌ناوت تاڵ ده‌كات، به‌ڵام له ده‌متدا وه‌ک هه‌نگوین شیرین ده‌بێت”. سیپاره بچووكه‌كه‌م له ده‌ستی فریشته‌كه برد و خواردم، له ده‌مم وه‌ک هه‌نگوین شیرین بوو، به‌ڵام كه خواردم هه‌ناوی تاڵ كردم. جا پێی وتم: “ده‌بێت دیسان پێشبینی له‌سه‌ر گه‌ل و نه‌ته‌وه و زمان و پاشای زۆر بكه‌یت”.