لۆگۆی یوڤێرژن
ئایکۆنی گەڕان

زەبوورەکان 1:81-10

زەبوورەکان 1:81-10 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)

په‌سنی بڵێن بۆ خودای هێزمان. ده‌نگ هه‌ڵببڕن بۆ خوداوه‌ندی یاقوو. ئاوازێک به‌رز بكه‌نه‌وه‌ و ده‌ف بهێنن. عوودێكی جوان له‌گه‌ڵ ڕه‌بابه‌. له‌ سه‌ری مانگ كه‌ڕه‌نا لێ‌ بده‌ن، له‌ ده‌ركه‌وتنی مانگ، بۆ ڕۆژی جه‌ژنه‌كانمان. چونكه‌ ئه‌مه‌ فه‌رزه‌ له‌سه‌ر ئیسڕائیل، حوكمی خوداوه‌ندی یاقووه‌. له‌ یۆسپ دا كردی به‌ گه‌واهی. كه‌ له‌ زه‌ویی میسڕدا ده‌ریهێنا. گوێم له‌ زمانێكه‌ كه‌ تێنه‌گه‌یشتین: “بارم له‌سه‌ر شانه‌كانی لادا. ده‌سته‌كانی له‌ سه‌به‌ته‌ به‌ربوون. له‌ ته‌نگانه‌دا هاوارت كرد. ده‌ربازم كردیت. له‌ژێر سێبه‌ری هه‌وره‌تریشقه‌ وه‌ڵامم دایته‌وه‌. له‌ ئاوی مه‌ریبا تاقیم كردیته‌وه‌. سیلاه‌. ئه‌ی گه‌لی من گوێ‌ بگره‌. ئاگادارت ده‌كه‌مه‌وه‌. ئه‌ی ئیسڕائیل ئه‌گه‌ر گوێ‌ له‌ من بگریت! خوداوه‌ندێكی نامۆت تێدا نه‌بێت. كڕنۆش بۆ خوداوه‌ندێكی بیانی نه‌به‌یت. منم په‌روه‌ردگار، خودات، كه‌ له‌ زه‌ویی میسڕ ده‌رمهێنای. ده‌مت بكه‌وه‌ پڕی ده‌كه‌م.

زەبوورەکان 1:81-10 كوردی سۆرانی ستانده‌رد (KSS)

هەلهەلە لێدەن بۆ خودا ئەوەی هێزمانە، بە خۆشییەوە هاوار بکەن بۆ خودای یاقوب. ئاوازێک بەرز بکەنەوە و دەف بهێنن، سازێکی ناسک لەگەڵ قیسارە. لە جەژنی سەرەمانگ کەڕەنا لێدەن و لە مانگی تابان، بۆ ڕۆژی جەژنەکانمان، چونکە ئەمە فەرزە لەسەر ئیسرائیل، حوکمی خودای یاقوبە. لە بنەماڵەی یوسفدا کردی بە یاسا، کە لە خاکی میسر دەریهێنا. گوێمان لە دەنگێک بوو بە زمانێک کە لێی تێنەگەیشتین: «بارم لەسەر شانەکانی لادا، دەستەکانی لە سەبەتە بەربوون. لە تەنگانەدا هاوارت کرد، دەربازم کردیت، لەژێر سێبەری هەورەتریشقە وەڵامم دایتەوە، لە مێرگی مەریبا تاقیم کردیتەوە. ئەی گەلی من، گوێ بگرە، ئاگادارت دەکەمەوە. ئەی ئیسرائیل، خۆزگە گوێت لە من دەگرت! لەنێو ئێوەدا خوداوەندێکی بێگانە نابێت، کڕنۆش بۆ خوداوەندێکی بیانی نابەیت. من یەزدانی پەروەردگاری تۆم، کە لە خاکی میسر دەرمهێنای، دەمت بکەوە و پڕی دەکەم.