هەلهەلە لێدەن بۆ خودا ئەوەی هێزمانە، بە خۆشییەوە هاوار بکەن بۆ خودای یاقوب. ئاوازێک بەرز بکەنەوە و دەف بهێنن، سازێکی ناسک لەگەڵ قیسارە. لە جەژنی سەرەمانگ کەڕەنا لێدەن و لە مانگی تابان، بۆ ڕۆژی جەژنەکانمان، چونکە ئەمە فەرزە لەسەر ئیسرائیل، حوکمی خودای یاقوبە. لە بنەماڵەی یوسفدا کردی بە یاسا، کە لە خاکی میسر دەریهێنا. گوێمان لە دەنگێک بوو بە زمانێک کە لێی تێنەگەیشتین: «بارم لەسەر شانەکانی لادا، دەستەکانی لە سەبەتە بەربوون. لە تەنگانەدا هاوارت کرد، دەربازم کردیت، لەژێر سێبەری هەورەتریشقە وەڵامم دایتەوە، لە مێرگی مەریبا تاقیم کردیتەوە. ئەی گەلی من، گوێ بگرە، ئاگادارت دەکەمەوە. ئەی ئیسرائیل، خۆزگە گوێت لە من دەگرت! لەنێو ئێوەدا خوداوەندێکی بێگانە نابێت، کڕنۆش بۆ خوداوەندێکی بیانی نابەیت. من یەزدانی پەروەردگاری تۆم، کە لە خاکی میسر دەرمهێنای، دەمت بکەوە و پڕی دەکەم.
زەبوورەکان 81 بخوێنەوە
گوێگرتن لە زەبوورەکان 81
هاوبەشی بکە
هەموو وەشانەکان بەراورد بکە: زەبوورەکان 1:81-10
ئایەتەکان پاشەکەوت بکە، ئۆفلاین بخوێنەرەوە، سەیری کلیپی فێرکاری بکە و زۆر شتی تر!
ماڵەوە
کتێبی پیرۆز
پلانەکان
ڤیدیۆکان