لۆگۆی یوڤێرژن
ئایکۆنی گەڕان

زەبوورەکان 1:45-9

زەبوورەکان 1:45-9 كوردی سۆرانی ستانده‌رد (KSS)

دڵم بە قسەی باش دەجۆشێت، کاتێک هۆنراوەکانم بۆ پاشا دەخوێنمەوە، زمانم پێنووسی نووسەرێکی کارامەیە. تۆ جوانترینی لەناو ئادەمیزاد و نیعمەت بەسەر لێوتدا باریوە، چونکە خودا بۆ هەتاهەتایە بەرەکەتداری کردوویت. ئەی توانادار، شمشێرەکەت بەلای ڕانتەوە بکە، شکۆمەندی و پایەبەرزی لەبەر بکە. بە شکۆمەندی خۆت سەرکەوتووانە سواربە، لە پێناوی ڕاستی و نەرمونیانی و دادپەروەری، با دەستی ڕاستت شتی سامناک بخاتە پێش چاو. با تیرە تیژەکانت دڵی دوژمنانی پاشا کون بکەن، با گەلان لەبەر پێت بکەون. ئەی خودایە، تەختی تۆ بۆ هەتاهەتاییە، داردەستی شانشینیت داردەستی دادپەروەرییە. تۆ حەزت لە ڕاستودروستییە و ڕقت لە خراپەیە، بۆیە خودا، خودای خۆت، لە سەرووی هاوەڵەکانتەوە داینای، بە ڕۆنی شادی دەستنیشانی کردیت. جلوبەرگت هەمووی بە بۆنی موڕ و ئەلوا و کاسیا بۆندار بووە، لە کۆشکی بە عاج ڕازاوەوە دەنگی مۆسیقا دڵخۆشت دەکات. لەناو ژنە خانەدانەکانت شازادە هەن، شاژنیش بە بەرگی زێڕی ئۆفیرەوە لەلای دەستی ڕاستتە.

زەبوورەکان 1:45-9 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)

دڵم قسه‌ی باشی لێ هه‌ڵقوڵایه‌وه‌ كه‌ هۆنراوه‌كانم بۆ پاشا ده‌خوێنمه‌وه‌، زمانم پێنووسی نووسه‌رێكی كارامه‌یه‌. تۆ جوانترینی له‌نێو ئاده‌میزادان. به‌خشش به‌سه‌ر لێوتدا ده‌ڕژێت، بۆیه‌ خودا تاهه‌تایه‌ داڕشتت كردووه‌. ئه‌ی توانادار، شمشێره‌كه‌ت به‌لای ڕانته‌وه‌ بكه‌، شكۆمه‌ندی و پایه‌به‌رزی له‌به‌ر بكه‌. به‌ شكۆمه‌ندی خۆت سه‌ركه‌وتووانه‌ سواربه‌. له‌پێناوی ڕه‌وا و دڵنه‌رمی و چاكخوازی، با ده‌ستی ڕاستت شتی سامناک بخاته‌ پێش چاو. با تیره‌ تیژه‌كانت دڵی دوژمنانی پاشا كون بكه‌ن، با گه‌لان له‌به‌ر پێت بكه‌ون. خودایه‌، ته‌ختی تۆ تاهه‌تاییه‌، گۆچانی پاشایه‌تییت گۆچانی ڕاسته‌ڕێیه‌. تۆ حه‌زت له‌ بێتاوانیه‌ و ڕقت له‌ خراپه‌‌یه‌، بۆیه‌ خودای خۆت، له‌ سه‌رووی هاوه‌ڵه‌كانته‌وه‌ داینای، به‌ ڕۆنی شادی ده‌ستنیشانی كردیت. هه‌موو جلوبه‌رگه‌كانت به‌ بۆنی موڕ و ئه‌لوا و كاسیا بۆندار بووه‌. له‌ كۆشكی به‌ عاج ڕازاوه‌وه‌ ده‌نگی ژێیه‌كان دڵخۆشت ده‌كات. له‌نێو ژنه‌ خانه‌دانه‌كانت شازاده‌ هه‌ن، شاژنیش به‌ به‌رگی زێڕی ئۆفیره‌وه‌ له‌ لای ده‌سته‌ ڕاستته‌.