لۆگۆی یوڤێرژن
ئایکۆنی گەڕان

په‌سنییه‌كان 45

45
هی پێشه‌وای گۆرانیبێژانه‌. به‌ ئاوازی سه‌وسه‌ن. هۆنراوه‌یه‌كی ڕۆڵه‌كانی قۆڕه‌حه‌. په‌سنیه‌كی خۆشویستنه‌.
1 دڵم قسه‌ی باشی لێ هه‌ڵقوڵایه‌وه‌ كه‌ هۆنراوه‌كانم بۆ پاشا ده‌خوێنمه‌وه‌، زمانم پێنووسی نووسه‌رێكی كارامه‌یه‌.
2 تۆ جوانترینی له‌نێو ئاده‌میزادان. به‌خشش به‌سه‌ر لێوتدا ده‌ڕژێت، بۆیه‌ خودا تاهه‌تایه‌ داڕشتت كردووه‌.
3 ئه‌ی توانادار، شمشێره‌كه‌ت به‌لای ڕانته‌وه‌ بكه‌، شكۆمه‌ندی و پایه‌به‌رزی له‌به‌ر بكه‌.
4 به‌ شكۆمه‌ندی خۆت سه‌ركه‌وتووانه‌ سواربه‌. له‌پێناوی ڕه‌وا و دڵنه‌رمی و چاكخوازی، با ده‌ستی ڕاستت شتی سامناک بخاته‌ پێش چاو.
5 با تیره‌ تیژه‌كانت دڵی دوژمنانی پاشا كون بكه‌ن، با گه‌لان له‌به‌ر پێت بكه‌ون.
6 خودایه‌، ته‌ختی تۆ تاهه‌تاییه‌، گۆچانی پاشایه‌تییت گۆچانی ڕاسته‌ڕێیه‌.
7 تۆ حه‌زت له‌ بێتاوانیه‌ و ڕقت له‌ خراپه‌‌یه‌، بۆیه‌ خودای خۆت، له‌ سه‌رووی هاوه‌ڵه‌كانته‌وه‌ داینای، به‌ ڕۆنی شادی ده‌ستنیشانی كردیت.
8 هه‌موو جلوبه‌رگه‌كانت به‌ بۆنی موڕ و ئه‌لوا و كاسیا بۆندار بووه‌. له‌ كۆشكی به‌ عاج ڕازاوه‌وه‌ ده‌نگی ژێیه‌كان دڵخۆشت ده‌كات.
9 له‌نێو ژنه‌ خانه‌دانه‌كانت شازاده‌ هه‌ن، شاژنیش به‌ به‌رگی زێڕی ئۆفیره‌وه‌ له‌ لای ده‌سته‌ ڕاستته‌.
10 ئه‌ی كچ، گوێ‌ بگره‌ و له‌به‌ر چاوتی بگره‌ و گوێ‌ شل بكه‌، گه‌له‌كه‌ت و بنه‌ماڵه‌كه‌ت له‌ بیر بكه‌.
11 پاشا تامه‌زرۆی جوانی تۆیه‌، كڕنۆشی بۆ ببه‌، چونكه‌ گه‌وره‌ی تۆیه‌.
12 كچی شاری سور به‌ دیارییه‌وه‌ دێت، خاوه‌ن سامانه‌كان ڕه‌زامه‌ندی تۆیان ده‌وێت.
13 كچی پاشا له‌ ماڵی خۆیدا به‌ ته‌واوی شكۆداره‌، جلوبه‌رگه‌كه‌ی به‌ زێڕ چنراوه‌.
14 به‌ كراسێكی نه‌خشێنراوه‌وه‌ بۆ لای پاشای ده‌به‌ن. یاوه‌ره‌ پاكیزه‌كانی به‌دوایه‌وه‌ بۆ لای تۆ دێنن.
15 به‌ شادی و خۆشییه‌وه‌ ده‌یانهێنن. دێنه‌ نێو كۆشكی پاشاوه‌.
16 كوڕه‌كانت جێی باوكانیان ده‌گرنه‌وه‌، ده‌یانكه‌یته‌ میری سه‌رانسه‌ری زه‌وی.
17 یادی ناوت ده‌كه‌مه‌وه‌ نه‌وه‌ دوای نه‌وه‌. بۆیه‌ نه‌ته‌وه‌كان تاهه‌تایه‌ و تا جاویدانی سوپاست ده‌كه‌ن.

دیاریکراوەکانی ئێستا:

په‌سنییه‌كان 45: PNTZS

بەرچاوکردن

هاوبەشی بکە

لەبەرگرتنەوە

None

دەتەوێت هایلایتەکانت بپارێزرێت لەناو ئامێرەکانتدا> ? داخڵ ببە