دڵم قسه‌ی باشی لێ هه‌ڵقوڵایه‌وه كه هۆنراوه‌كانم بۆ پاشا ده‌خوێنمه‌وه، زمانم پێنووسی نووسه‌رێكی كارامه‌یه. تۆ جوانترینی له‌نێو ئاده‌میزادان. به‌خشش به‌سه‌ر لێوتدا ده‌ڕژێت، بۆیه خودا تاهه‌تایه داڕشتت كردووه. ئه‌ی توانادار، شمشێره‌كه‌ت به‌لای ڕانته‌وه بكه، شكۆمه‌ندی و پایه‌به‌رزی له‌به‌ر بكه. به شكۆمه‌ندی خۆت سه‌ركه‌وتووانه سواربه. له‌پێناوی ڕه‌وا و دڵنه‌رمی و چاكخوازی، با ده‌ستی ڕاستت شتی سامناک بخاته پێش چاو. با تیره تیژه‌كانت دڵی دوژمنانی پاشا كون بكه‌ن، با گه‌لان له‌به‌ر پێت بكه‌ون. خودایه، ته‌ختی تۆ تاهه‌تاییه، گۆچانی پاشایه‌تییت گۆچانی ڕاسته‌ڕێیه. تۆ حه‌زت له بێتاوانیه و ڕقت له خراپه‌یه، بۆیه خودای خۆت، له سه‌رووی هاوه‌ڵه‌كانته‌وه داینای، به ڕۆنی شادی ده‌ستنیشانی كردیت. هه‌موو جلوبه‌رگه‌كانت به بۆنی موڕ و ئه‌لوا و كاسیا بۆندار بووه. له كۆشكی به عاج ڕازاوه‌وه ده‌نگی ژێیه‌كان دڵخۆشت ده‌كات. له‌نێو ژنه خانه‌دانه‌كانت شازاده هه‌ن، شاژنیش به به‌رگی زێڕی ئۆفیره‌وه له لای ده‌سته ڕاستته.
په‌سنییه‌كان 45 بخوێنەوە
گوێگرتن لە په‌سنییه‌كان 45
هاوبەشی بکە
هەموو وەشانەکان بەراورد بکە: په‌سنییه‌كان 1:45-9
ئایەتەکان پاشەکەوت بکە، ئۆفلاین بخوێنەرەوە، سەیری کلیپی فێرکاری بکە و زۆر شتی تر!
ماڵەوە
کتێبی پیرۆز
پلانەکان
ڤیدیۆکان