زەبوورەکان 1:149-9
زەبوورەکان 1:149-9 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
هه‌لیلویا. په‌سنییه‌كی نوێ بۆ په‌روه‌ردگار بڵێن، ستایشی له‌نێو كۆڕی خۆشه‌ویستانیه‌تی. با ئیسڕائیل به ئافرێنه‌ری دڵخۆش بێت. با ڕۆڵه‌كانی سیهیۆن به پاشاكه‌یان شاد بن. با به سه‌ما ستایشی ناوی بكه‌ن. به ده‌ف و عوود په‌سنیی بۆ بڵێن. چونكه په‌روه‌ردگار ڕازییه له گه‌له‌كه‌ی. دڵنه‌رمه‌كان به ڕزگاری ده‌ڕازێنێته‌وه. با خوداناسان به‌م شكۆمه‌ندیه شادبن. با له‌نێو نوێنه‌كانیان په‌سنی بڵێن. با ستایشكردن بۆ خودا له سه‌ر زاریان بێت. شمشێری دووده‌میان به‌ده‌سته‌وه بێت. تا تۆڵه له نه‌ته‌وه‌كان بكه‌نه‌وه، گه‌لان سزا بده‌ن. تا پاشاكانیان به زنجیر ببه‌ستنه‌وه، كۆت بكه‌نه ده‌ستی میرانیان. تا حوكمی نووسراویان به‌سه‌ردا جێبه‌جێ بكه‌ن. ئه‌مه‌ش شكۆمه‌ندییه بۆ هه‌موو خوداناسانی. هه‌لیلویا.
زەبوورەکان 1:149-9 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
هەلیلویا! گۆرانییەکی نوێ بۆ یەزدان بڵێن، ستایشی لەناو کۆڕی خۆشەویستانیەتی. با ئیسرائیل بە دروستکەری دڵخۆش بێت، با کوڕانی سییۆن بە پاشایان شاد بن. با بە هەڵپەڕکێ ستایشی ناوی بکەن، بە دەف و قیسارە مۆسیقای بۆ بژەنن، چونکە یەزدان دڵشادە بە گەلەکەی، بێفیزەکان بە ڕزگاری دەڕازێنێتەوە. با خۆشەویستانی بەم شکۆمەندییەوە شاد بن، با لەناو نوێنەکانیان گۆرانی بڵێن. با ستایش‌کردن بۆ خودا لەسەر زاریان بێت، شمشێری دوودەمیان بەدەستەوە بێت، بۆ ئەوەی تۆڵە لە نەتەوەکان بکەنەوە، گەلان سزا بدەن، بۆ ئەوەی پاشاکانیان بە زنجیر ببەستنەوە، کۆت بکەنە دەستی پیاوماقوڵانیان، بۆ ئەوەی حوکمی نووسراویان بەسەردا جێبەجێ بکەن. ئەمەش شکۆمەندییە بۆ هەموو خۆشەویستانی.