لۆگۆی یوڤێرژن
ئایکۆنی گەڕان

په‌سنییه‌كان 149

149
1 هه‌لیلویا. په‌سنییه‌كی نوێ‌ بۆ په‌روه‌ردگار بڵێن، ستایشی له‌نێو كۆڕی خۆشه‌ویستانیه‌تی.
2 با ئیسڕائیل به‌ ئافرێنه‌ری دڵخۆش بێت. با ڕۆڵه‌كانی سیهیۆن به‌ پاشاكه‌یان شاد بن.
3 با به‌ سه‌ما‌ ستایشی ناوی بكه‌ن. به‌ ده‌ف و عوود په‌سنیی بۆ بڵێن.
4 چونكه‌ په‌روه‌ردگار ڕازییه‌ له‌ گه‌له‌كه‌ی. دڵنه‌رمه‌كان به‌ ڕزگاری ده‌ڕازێنێته‌وه‌.
5 با خوداناسان به‌م شكۆمه‌ندیه‌ شادبن. با له‌نێو نوێنه‌كانیان په‌سنی بڵێن.
6 با ستایشكردن بۆ خودا له‌ سه‌ر زاریان بێت. شمشێری دووده‌میان به‌ده‌سته‌وه‌ بێت.
7 تا تۆڵه‌ له‌ نه‌ته‌وه‌كان بكه‌نه‌وه‌، گه‌لان سزا‌ بده‌ن.
8 تا پاشاكانیان به‌ زنجیر ببه‌ستنه‌وه‌، كۆت بكه‌نه‌ ده‌ستی میرانیان.
9 تا حوكمی نووسراویان به‌سه‌ردا جێبه‌جێ‌ بكه‌ن. ئه‌مه‌ش شكۆمه‌ندییه‌ بۆ هه‌موو خوداناسانی. هه‌لیلویا.

دیاریکراوەکانی ئێستا:

په‌سنییه‌كان 149: PNTZS

بەرچاوکردن

هاوبەشی بکە

لەبەرگرتنەوە

None

دەتەوێت هایلایتەکانت بپارێزرێت لەناو ئامێرەکانتدا> ? داخڵ ببە