په‌سنییه‌كان 149
149
1 هه‌لیلویا. په‌سنییه‌كی نوێ بۆ په‌روه‌ردگار بڵێن، ستایشی له‌نێو كۆڕی خۆشه‌ویستانیه‌تی.
2 با ئیسڕائیل به ئافرێنه‌ری دڵخۆش بێت. با ڕۆڵه‌كانی سیهیۆن به پاشاكه‌یان شاد بن.
3 با به سه‌ما ستایشی ناوی بكه‌ن. به ده‌ف و عوود په‌سنیی بۆ بڵێن.
4 چونكه په‌روه‌ردگار ڕازییه له گه‌له‌كه‌ی. دڵنه‌رمه‌كان به ڕزگاری ده‌ڕازێنێته‌وه.
5 با خوداناسان به‌م شكۆمه‌ندیه شادبن. با له‌نێو نوێنه‌كانیان په‌سنی بڵێن.
6 با ستایشكردن بۆ خودا له سه‌ر زاریان بێت. شمشێری دووده‌میان به‌ده‌سته‌وه بێت.
7 تا تۆڵه له نه‌ته‌وه‌كان بكه‌نه‌وه، گه‌لان سزا بده‌ن.
8 تا پاشاكانیان به زنجیر ببه‌ستنه‌وه، كۆت بكه‌نه ده‌ستی میرانیان.
9 تا حوكمی نووسراویان به‌سه‌ردا جێبه‌جێ بكه‌ن. ئه‌مه‌ش شكۆمه‌ندییه بۆ هه‌موو خوداناسانی. هه‌لیلویا.
دیاریکراوەکانی ئێستا:
په‌سنییه‌كان 149: PNTZS
بەرچاوکردن
هاوبەشی بکە
لەبەرگرتنەوە
![None](/_next/image?url=https%3A%2F%2Fimageproxy.youversionapi.com%2F58%2Fhttps%3A%2F%2Fweb-assets.youversion.com%2Fapp-icons%2Fckb.png&w=128&q=75)
دەتەوێت هایلایتەکانت بپارێزرێت لەناو ئامێرەکانتدا> ? داخڵ ببە
© Bible Society in Lebanon (2017)
کۆمەڵگەی پەرتووکی پیرۆز لە لوبنان ٢٠١٧